وە كورتەی ئەو شتانەی كە دەیكات لە كاتی بینینی خەونی ناخۆش دا ئەمانەن:
1- سێ جار تف(فویەك كەمێك
تەڕی پێوە بێت) دەكات بە لای چەپیدا. مسلم 4/1772 برقم (2261) والبخاري برقم (7044) .
2- سێ جار پەنا دەگرێ
بە خوای گەورە لە شەیطان و لە خراپەی ئەوەی
كە بینویەتی. مسلم 4/
1772، 1773.
تێبینی: ئیبراهیمی النخعی(ڕەحمەتی
خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونێكی ناخۆشی بینی با كاتێك لە خەو
هەڵدەستێت بڵێت: (أَعُوذٌ بِمَا عَاذَتْ
بِهِ مَلَائِكَةُ اللَّهِ وَرُسُلُهُ مِنْ شَرِّ رُؤْيَايَ هَذِهِ أَنْ يُصِيبَنِي
فِيهَا مَا أَكْرَهُ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ). قال ابن حجر: أخرجه سعيد بن منصور
وابن أبي شيبة وعبدالرزاق بأسانيد صَحيحة. فتح الباري(19/ 454).
واتە: پەنا ئەگرم بەو
خوایەی مەلائیكەتەكانی و پێغەمبەرانی پەنایان پێ گرتووە لە خراپەی ئەم خەونەم كە بەهۆیەوە
توشی ناخۆشیەك ببم لە دین و دونیام.
3- لەسەر ئەو لایە وەردەگەڕێ
كە لەسەری بووە. / مسلم
4/1773 برقم ( 2262) .
4- هەڵدەستێو نوێژ دەكات
ئەگەر ویستی. / مسلم
4/1773 برقم (2262) .
5- تەفسیرو لێكدانەوەی
بۆ ناكات. / أخرجه ابن
عبد البر في (التمهيد) 1/287-288 وصحَّحه الألباني انظر السلسلة الصحيحة برقم (1340).
6- لە لای كەس باسی ناكات
و نایگێڕێتەوە. / مسلم
4/1772 برقم(2261) والبخاري برقم(7044).