سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

داچڵەكین لە خەودا و خەو لێ‌ نەكەوتن و ترس و خەم

أغسطس 23, 2022

 1-(( أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّات مِنْ غَضَبهِ وَعِقابِهِ، وشَرِّ عِبادهِ، وَمِن هَمَزاتِ الشّياطينِ وأن يَحضُرونِ )). أبو داود 4/ 12 برقم(3893) وأنظر صحيح الترمذي 3/171، وهو حديث حَسَن، حسّنَهُ الألباني في صحيح أبي داود برقم(3294) بلفظ متقارب، وفي صحيح الترغيب والترهيب (2/120) برقم(1601).

واتە: پەنا ئەگرم بە ووشە تەواوو بێ‌ نوقسانی (یان بەسوودو شیفادەر)ەكانی خوای گەورە (كە بریتییە لە ناوە جوانەكانی و كتێبەكانی) لەخەشم و سزای و لە خراپەی بەندەكانی و لە شێتی شەیگانەكان و لەو كاتانەی كە لە ژیاندا دێنە لام بۆ گومڕاكردنم (یان كاتێ‌ لەسەر مەرگ دام دێنە لام).

 تێبینی: ووشە تەواوەكانی خوای گەورە(ووتراوە واتە ئەو ووشە تەواوانەی كە نوقسانی و عەیب ڕووی تێ ناكات، وە وتراوە: واتە ووشە بەسوودو شیفادەرەكانی، وە وتراوە: مەبەست پێی قورئانە. والله أعلم). شرح النووي على مسلم 9/74.

  2- لە خالیدی كوڕی وەلیدەوە دەفەرموێت: من بەشەوان دەترسام و ڕادەچڵەكیم، هاتمە خزمەت پێغەمبەری خواو ووتم: من لە شەودا ڕادەچڵەكێم و شمشێرەكەم هەڵدەگرم و هەرشتێك لە بەردەممدا بێت بە شمشێرەكەم لێی دەدەم، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموی: ئایا ئەو نزایەت فێر بكەم كە روحی ئەمین (جبریل) (علیه السلام) فێری كردووم؟ بڵێ‌: (( أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ الَّتِي لا يُجَاوِزُهُنَّ بَرٌّ وَلا فَاجِرٌ، مِنْ شَرِّ مَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا، وَمِنْ شَرِّ فِتَنِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ، وَمِنْ كُلِّ طارِقٍ، إِلا طَارِقٌ يَطْرُقُ بِخَيْرٍ يَا رَحْمَانُ)). أخرجه الطبراني في (الأوسط) (2/31/5547) وصححَّه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة (2738).

واتە: پەنا ئەگرم بە ووتە تەواوە (بێ‌ نوقسانییە بە سوودو شیفادەر)ەكانی خوای گەورە كە بە تەقواو خراپەكار ناتوانن بیبەزێنن (واتە زانستی كەس ئەو سنوورە نابەزێنێت و زیاتر نازانێت كە بۆی دیاری كراوە) لە خراپەی ئەوەی لە ئاسمانەوە دادەبەزێ‌ (لە سزا وەك هەورە بروسكەو باران)‌و خراپەی ئەوەی سەردەكەوێ‌ بۆی (لە كردەوەی خراپ و شایستەی سزا)، وە لە خراپەو ئەو تاقیكردنەوانەی لە شەوو ڕۆژدا ڕوو دەدات، وە لە خراپەی ئەو ڕووداوانەی لە شەودا ڕوودەدەن، مەگەر ڕوداوێك كە بەخێر ڕووبدات ئەی خوای بەبەزەیی.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©