پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( الرُّؤْيا ثَلاثٌ: فَالبُشرى مِنَ اللهِ، وَحَديثُ النَّفْسِ، وَتَخويفٌ مِنَ الشَّيطانِ، فَإِذا رَأَى أَحَدُكُم رُؤْيا تُعْجِبُهُ فَلْيَقُصَّهَا إِنْ شَاءَ، وإِذا رأَى شَيئاً يَكْرَهُهُ فَلا يَقُصَّهُ عَلى أَحَدٍ وَلْيَقُمْ يُصَلِّي)). رواه أحمد2/395 و ابن أبي شيبة وابن ماجه وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة برقم(1341).
واتە: خەون سێ جۆرە: جۆرێكیان مژدەیەكە لە خوای گەورەوە، وە هەیە
ووتووێژی نەفسە(ئەوەی لەكاتی بەخەبەریدا پێوەی سەرقاڵ بووە)، وە هەیانە ترساندنێكە
شەیگانەوەیە، ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونێكی خۆشی بینی با ئەگەر ویستی لێبوو بیگێڕێتەوە،
وە ئەگەر خەونێكی بینی پێی ناخۆش بوو با لای كەس نەیگێڕێتەوەو هەستێت نوێژ بكات.
كەواتە: خەونی خۆش و چاك لە لایەن خواوەیەو خەونی ناخۆش لە شەیطانەوەیە.
ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونی خۆشی بینی با لە لای خۆشەویستی خۆی نەبێ باسی نەكات...
فەرموودەكە…
واتە: خەون تەنها بۆ زانا یان ئامۆژگاریكارو دڵسۆز بگێڕنەوە. (چونكە
خەون لەسەر ئەو شتە دەردەچێت كە لێكدەدرێتەوە).