خوای گەورە دەفەرموێت: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا
اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (41) وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (42)]. (الأحزاب: 41 ، 42)
واتە: ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە زیكری خوا بكەن بە زیكرێكی زۆرو
تەسبیحاتی ئەو بكەن و بە پاك ڕایگرن لە بەیانیان و ئێواراندا.
(بُكرة): لە زمانی عەرەبیدا بە نێوان نوێژی بەیانی و خۆرهەڵاتن
دەوترێ. برِوانة
(مختار الصحاح) للرازي (ب ك ر) ص73 و هةروةها (غ د ا) ص488.
(أصیل): الجوهری دەڵێت: ئەو كاتەیە لە پاش نوێژی عەسرەوە تاوەكو
نوێژی شێوان(مەغریب). برِوانة (الصحاح) للجوهري (أ ص ل) هةروةها (مختار الصحاح) للرازي (أ ص
ل) ص18. وأنظر لسان العرب 11/17.
وە خوای گەورە دەفەرموێت: [...وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ
قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ ] ( ق: 39)
واتە: تەسبیحات و ستایشی خوای پەروەردگارت بكە لە پێش خۆركەوتن
و پێش ئاوابوونیدا.
ابن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: ئەمەش ڕاڤەی ئەو مانایەیە
كە لە فەرموودەكاندا هاتووە: كە دەفەرموێ هەركەسێ لە بەیانیان و ئێواراندا ئاواو
ئاوا بڵێ، مەبەست بە بەیانی و ئێوارە لە فەرموودەكاندا پێش هەڵهاتنی خۆرو پێش ئاوا
بوونیەتی. وە ئەمە كاتی ووتنی زیكرەكانی دوای بەیانی و دوای عەسرە. الوابل
الصَّيِّب لابن القيم ص 192.
عن انس يرفعه: (( لَإنْ أقعُدَ مَعَ قَومٍ يَذكرونَ اللهَ تَعالى
مِن صَلاةِ الغَداةِ حَتّى تَطلُعَ الشَّمسُ أحَبُّ إليَّ مِنْ أنْ أعتِقَ أربعةً
مِنْ وَلَدِ إسماعيل، وَلَأَنْ أقعُدَ مَعَ قَومٍ يَذكرونَ اللهَ مِنْ صَلاةِ العَصْرِ
إلى أنْ تَغْرُبَ الشَّمسَ أحبُّ إليَّ مِن أنْ أعتِقَ أربعة )). أبوداود برقم (3667) وحسَّنه
الألباني، صحيح أبوداود 2/698.
واتە: ئەگەر لەگەڵا كۆمەڵێكدا دانیشم كە زیكری خوای گەورە بكەن
لە نوێژی بەیانییەوە تا خۆرهەڵاتن لام خۆشترە لەوەی كە چوار كەس لە نەوەكانی ئیسماعیل
پێغەمبەر(علیه الصلاة و السلام) ئازاد بكەم، وە ئەگەر لەگەڵا كۆمەڵێك دابنیشم كە زیكری
خوای گەورە بكەن لەنوێژی عەسرەوە تا خۆرئاوا دەبێ لام خۆشترە لەوەی چوار كەس ئازاد
بكەم.