سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

چەند كات و شێوازو شوێنێك كە پاڕانەوەی تیادا وەڵام دەدرێتەوە

أغسطس 23, 2022

 1- شەوی قەدر.

2- كۆتایی نیوەی شەو.

3- لە پاش هەموو نوێژە فەرزەكانەوە.

ابن تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) ئاماژە بەوە دەكات كەوا پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی كرد بە موعاژ كە لە پاش هەموو نوێژەكانەوە بڵێ‌: (( اللًّهُمَّ أعِنّی علی ذكڕكَ وشُكڕكَ وحُسنِ عبادتِكَ ))  وە باسی ئەوە دەكات كە (دُبر الصلاة) واتای پێش سڵاودانەوەیەو مانای دوای تەواو بوونی نوێژەكەش دەگەیەنێ‌.

4- لە نێوان بانگ‌و قامەتدا.

5- كاتێك لەهەموو شەوێكدایە.

6- لە كاتی بانگ دان بۆ نوێژە فەرزەكان.

7- لە كاتی باران باریندا.

8- لە كاتی تێكڕژانی سوپاكان لەپێناوی خوادا.

9- كاتێك لە ڕۆژی هەینی دایە: كە زانایان چەندین ڕاو بۆچوونیان هەیە سەبارەت بەم كاتە. وە ڕاستترین ووتە لەمەدا ئەوەیە كە كۆتایی كاتە لەكاتەكانی عەسری ڕۆژی هەینی، وەك ئیبن قەیم ئەمەیانی تەرجیح كردووە لە زاد المعاد (1/390 - 391).

وە واردیش بووە كە ئەگونجێ‌ لەو نێوانەدا بێت كە ئیمام لە كاتی ووتارداندا دائەنیشێ‌ تا نوێژەكە تەواو دەبێ‌. وە هەردوو ڕایەكە فەرمودەی صەحیحی لەسەرە بەڵام پلەی صەحیحی فەرمودەكانی ڕای یەكەمیان بەهێزترە. والله اعلم.

10- لە كاتی خواردنەوەی ئاوی ( زەمزەم ) لەگەڵ نیەتێكی ڕاست دا.

11- لە كوڕنوشدا (السجود).

12- لە كاتی بەخەبەرهاتن لە شەوداو پاڕانەوە بە سوننەتی (مَأثور)ی ئەو كاتەدا.

13- ئەگەر لەسەر پاكێتی (دەست نوێژ) خەوت‌و پاشان لە شەودا بەخەبەر هات‌و پاڕایەوە .

14- لە كاتی پاڕانەوەدا بە: (( لا إلهَ إلاّ أنتَ سُبْحانَكَ إنّی كُنْتُ  مِنَ الظالِمینَ )).

15- پاڕانەوەی خەڵكی لە پاش مردنی كەسێك.

16- پاڕانەوە لە دوای ستایشی خواو صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەتەحیاتدا.

17- لە كاتی پاڕانەوە لە خوا بەو ناوە گەورەیەی (الإسمُ اڵاعظم) كە ئەگەر هەركەسێك پێی بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوەو ئەگەر داوای پێ‌ بكرێ‌ پێی دەبەخشرێ‌.

18- پاڕانەوەی موسڵمان بۆ برا موسڵمانەكەی بە پەنهانی.

19- پاڕانەوە لە ڕۆژی عەرەفەدا لە عەرەفە.

20- پاڕانەوە لە مانگی ڕەمەزان دا.

21- لە كاتی كۆبوونەوەی موسڵماناندا لە كۆڕی زیكردا.

22- پاڕانەوە لە كاتی بەڵاو موسیبەتدا بە وتنی: (( إنّا للهِ وإنّا إلیهِ راجعونَ اللَّهُمَّ أْجُرْنِي في مُصیبَتي وأخلِف لی خیراً مِنْها )).

23- پاڕانەوە لە كاتی ڕووكردنی دڵ بۆ لای خوای گەورەو تاوسەندنی دڵسۆزی و تەنها خوای گەورە مەبەست بوون(الإخلاص).

24- پاڕانەوەی ستەم لێكراو لەو كەسەی ستەمی لێ‌ كردووە.

25- پاڕانەوەی باوك لە كوڕەكەی بە چاكەو خراپە، (واتە پاڕانەوەی ئەصڵ بۆ فەرع).

26- پاڕانەوەی گەشتیار (المُسافر).

27- پاڕانەوەی ڕۆژووەوان هەتا بەربانگ دەكاتەوە.

28- پاڕانەوەی  ڕۆژووەوان لە كاتی بەربانگ كردنەوەدا.

29- پاڕانەوەی ناچارو لێ‌ قەوماو‌و پێگیراو.

30- پاڕانەوەی پێشەوای دادپەروەر.

31- پاڕانەوەی كوڕی چاكەكار لەگەڵ دایك‌و باوكیدا.

32- پاڕانەوە لە دوای دەست نوێژ ئەگەر پاڕایەوە بە سوننەتی(مأپور)ی ئەوكاتە.

33- پاڕانەوەی دوای ڕەجم كردنی (الجَمرة الصُّغری).

34- پاڕانەوەی دوای ڕەجم كردنی (الجَمرة الوسطی).

35- پاڕانەوە لە ناو كەعبەدا. هەركەس نوێژی كرد لە ناو(الحِجر)ی ئیسماعیلدا(علیه السلام) ئەوا هەر بە(البَیت) حسابە.

36- پاڕانەوە لەسەر (صەفا).

37- پاڕانەوە لەسەر (مەروە).

38- پاڕانەوە لەلای (المَشعَرُ الحَرام)دا.

39- ئەو كەسەی لە جیهاددایە لە پێناوی خوای گەورەدا.

40- ئەو كەسەی لە حەج یان عومرەدایە.

41- پاڕانەوەی ئەو كەسەی زۆر یادی خوای گەورە دەكات.

42- پاڕانەوەی ئەو كەسەی خوای گەورە خۆشی دەوێت و لێی ڕازییە.

وە بڕوادار هەردەم لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە لە هەر شوێنێكدا بێت. خوای گەورە دەفەرموێت: [ وإذا سأڵكَ عِبادی عَني فإنّی قَریبٌ اُجیبُ دَعۆة الدّاعِ إذا دَعانِ… ]، بەڵام ئەم كات و شوێن و شێوازانە پێویستیان بە چاودێری و گرنگی پێدانی زیاتر هەیە.

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©