1- ((اللَّهُمَّ إنّي أسألُكَ بِأنَّ
لَكَ الحَمْدُ، لآ إلهَ إلاّ أنْتَ [وَحدَكَ لا شَريكَ لَكَ] المنّان [يا] بَديعَ
السّمواتِ وَالأرض، ياذا الجَلالِ والإكرام، يا حَيُّ يا قَيّوُم، إنّي أسألُكَ [الجَنةَ
وأعُوذ بِكَ مِنَ النّار])). أبوداود 2/80 وابن ماجه 2/1268
والنسائي 3/52 والترمذي 5/550 وانظر صحيح النسائي1/279، وصحَّحه الألباني في
الصحيحة(3411).
واتە:
خوایە من دەپاڕێمەوە و داوات لێدەكەم بەوەی كە هەموو سوپاسو ستایشێك هەر شایستەی تۆیە،
هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە تۆ، تەنهای بێ هاوەڵی، خاوەنی فەزڵو منەتی، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەكانو زەوی، ئەی خاوەن
پایەی بەرزو ڕێز، ئەی زیندووی مشورگێڕی هەڵسوڕێنەری بوونەوەر، من داوای بەهەشتت لێدەكەمو
پەنات پێدەگرم لە ئاگری دۆزەخ.
2-
((اللَّهُمَّ
إنّي أسألُكَ بأنّي أشْهَدُ أنَّكَ أنتَ اللهُ لا إلهَ إلاّ أنتَ الأَحَدُ،
الصّمَدُ، الّذي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَد، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أحد)). أبوداود 2/79 والترمذي 5/515 وابن
ماجه 2/1267 وأحمد 5/360 وانظر صحيح سنن الترمذي 3/163.
واتە:
خوایە من داوات لێ دەكەم بەوەی كە من شایەتی دەدەم كە تۆ ئەو خوایەیت كە هیچ پەرستراوێك
نییە بە هەق جگە لە تۆ، تەنیای جێی مەبەستی، ئەو خوایەی كە كەست لێ نەبوەو لە كەس
نەبوویتو كەس هاوشێوەی تۆ نییە.
تێبینی:
لە كۆتایی فەرمودەكەدا هاتووە: (...بەو ناوە گەورەیەی خوا پاڕایتەوە كە ئەگەر داوای
پێ بكرێت پێی دەبەخشرێت و ئەگەر پێی بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوە).
الطیبي
(رحمه الله) فەرمویەتی: (فەرمودەكە بەڵگەی ئەوەی تێدایە كە خوای گەورە ناوێكی گەورەی
هەیە ئەگەر هەر كەسێك بەو ناوە لێی بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوە).