1- ((بِسمِ اللهِ، تَوكَّلْتُ عَلَى اللهِ، لا حَوْلَ وَلا قُوةَ إلاّ باللهِ)).
واتە: (خۆم پەنا ئەدەم)بە ناوی خوا پشتم بەخوای گەورە بەست (وە
هەموو كارەكانم تەسلیمی ئەو كرد)، هیچ گۆڕان و توانایەك نییە مەگەر بەخوای گەورەوە.
(ئەگەر لە ماڵ دەرچێت و
ئەمە بڵێ ئەوا (لە لایەن خوای گەورەوە یان مەلائیكەتەوە) پێی دەوترێت: هیدایەت درایت
(بۆ سەر ڕێگای حەق و ڕاست ) و كیفایەت كرایت (و دوورخرایتەوە لە خراپە و خەمی دونیاو
قیامەت) و پارێزرایت (لەشتە پەنهان و خراپەكان و دوژمنەكانت لە شەیطانەكان و غەیری
ئەوان)، وە شەیطانی لێ دوور دەخرێتەوە، وە شەیطانێكی تر دەڵێ: تۆ چ دەستەڵاتێكت هەیە
بەسەر كەسێكدا كە هیدایەت درابێت و كیفایەت كرابێت و پارێزرابێت). رواه أبوداود(5094) والترمذي(3427)
وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع برقم(6419).
تێبینی: بەڵام شێخ ئەلبانی لة الكلم الطيب (59) ط3، وفي ط: المعارف
(60)
دەفەرموێت: (لكن رفع الطرف شاذ!) واتە: تەماشاكردنی
ئاسمان لە فەرمودەكەدا شازە. برِوانة تراجعات العلامة الألباني في التصحيح والتضعيف
(1/21).
واتە: خوایە پەنات پێئەگرم لەوەی گومڕا ببم و( بە هۆی ئەنجامدانی
كارێكەوە لە ڕێگای هیدایەت لابدەم) یان گومڕا بكرێم(لە لایەن شەیطانەكانی مرۆڤ و جنۆكە)،
یان (بەبێ ئەنقەست) بترازێم و گوناه وتاوان بكەم (بە خۆم یان خەڵكی)، یان بترازێنرێم
و غەیری خۆم گوناهم پێ بكات، یان ستەم بكەم (لە خۆم یان خەڵكی)، یان ستەمم لێ بكرێ
(لە خۆم یان سامانم یان ناموسم)، یان نەفامی بكەم و كاری نەفامان و ئەنجام بدەم، یان
نەفامیم لەگەڵدا بكرێ.