1- پێی بڵێ: ((تُبلِي وَ يُخلِفُ اللهُ تَعالى)). اخرجه ابوداود (4020) وصحَّحه
الألباني في صحيح الترمذي(1838)، ئەمە ووتەی هاوەڵەكانی پێغەمبەرە(صلى الله عليه
وسلم) كە بە یەكتریان فەرمووە.
واتە: یاخوا بیڕزێنیت (ئەوەندە لەش ساغ و تەمەن درێژ ببی و بیدڕێنیت)
وە خوای گەورە پۆشاكی چاكتر بخاتەوە شوێنی.
وە هەروەها لە وتەی پێغەمبەر(صلى
الله عليه وسلم) هاتووە، وە بە لەفزی: (أبلی و أخلِقی) ڕیوایەت كراوە. یەك
جار البخاری(5823)
وە
دوو جار البخاری
(5845)،
وە سێ جار بەم شێوەیە: (أَبْلِي وَأَخْلِقِي، ثُمَّ أَبْلِي وَأَخْلِقِي، ثُمَّ
أَبْلِي وَأَخْلِقِي). البخاري (5993). وە بە (وأخلِفي) بة(فاء) سێ جار. البخاري(3071).
2- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پۆشاكێكی سپی بینی لەبەری
عومەردا(رضي الله عنه) فەرموی: ئەمە نوێیە یان شۆردراوە؟ فەرمووی: بەڵكو شۆردراوە
(لە ڕیوایەتێكیدا: نوێیە) ئەویش فەرموی: ((إلبِس جَديداً، وَعِشْ حَميداً، وَمُتْ
شَهيداً، [وَيَرْزُقُكَ اللَّهُ قُرَّةَ عَيْنٍ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ])). عومەریش فەرمووی:
تۆ ئەی پێغەمبەری خوا. ابن ماجه(3558) و ابن السني في (عمل اليوم و الليلة) (262) وأحمد
وإسحاق في (مسنديهما) والنسائي في ( الكبرى) والطبراني. وما بين المعكوفين للدبري.
وحسَّنه الحافظ في تخريج الإذكار، وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة(352)،
وصحيح الجامع(1234).
واتە: یاخوا پۆشاكی تازە لەبەر بكەیت و بە سوپاسكاری و سوپاس كراوی
بژیت (بەوەی ژیانت لەسەر گوێڕایەڵی خوا بەیتە سەر سوپاسكاری خوابیت و سوپاسكراوی لای
خوای گەورە پاشان لای خەڵكی بیت)، وە بە شەهیدی سەر بنێیتەوەو بمریت، وە خوای گەورە
دڵخۆشی و مایەی گەشاوەیی چاوت پێ ببەخشێت لە دونیاو قیامەتدا.