سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی بینینی نۆبەرەی میوەدا

 1-هاوەڵان(ڕەزای خوایان لێ بێت) هەركاتێك نۆبەرەی میوەیان ببینیایە دەیانهێنا بۆ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)، ئەویش دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ بارِكْ لَنا في ثَمَرِنا، وَبارِكْ لَنا في مَدينَتِنا، وَبارِك لَنا في صاعِنا، وَبارِك لَنا في مُدِّنا)). وە پاشان بچوكترین مناڵی بانگ دەكردو دەیدایە. مسلم برقم(1373). لە ڕیوایەتێكی تریدا دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِي مَدِينَتِنَا، وَ فِي ثِمَارِنَا، وَفِي مُدِّنَا، وَفِي صَاعِنَا، بَرَكَةً مَعَ بَرَكَةٍ )). وە پاشان دەیدات بە بچوكترین مناڵ لەو شوێنەدا. صحيح مسلم(1373)، وأنظر صحيح وضعيف سنن ابن ماجة 7/329 برقم (3329).

واتە: خوایە بەرەكەت بخەیتە ناو میوەمانەوەو بەرەكەت بخەرە شارەكەمانەوەو بەرەكەت بخەرە دەفری (صاع)مانەوە (كە چوار مشتی هەردوو دەست بۆ كەسێكی مامناوەند دەگرێت)، وە بەرەكەت بخەرە ناو(مُدّ) واتە هەردوو مشتمانەوە.

 2-(هەركاتێك پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نۆبەرەی میوەیەكیان بۆ بهێنایە دەیخستە سەر چاوەكانی و پاشان دەینایە سەر لێوەكانی و دەیدا بە بچوكتربن مناڵ لە لایدا بوایە). رواه ابن السني(280) والطبراني وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع (4644).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©