( وە ئەگەر ئاو یان شیرت خواردەوە بە دانیشتنەوە بیخۆرەوە). مسلم (2024) – (113).
وە(هەناسەی لەسەر مەدەو فووی لێ مەكە). الترمذي (1889) وقال: حديث حسن
صحيح، وأخرجه أبو داود (3728) وابن ماجه (3428) وحسَّنه الألباني في السلسلة
الصحيحة(386) .
وە (سێ هەناسە بدە لە دەرەوەی جامەكە لە كاتی خواردنەوەدا). البخاري 10/81 ومسلم (2028).
وە ئەگەر یەكێك ویستی ئاوت بداتێ (یان ئاوی دایتێ) بڵێ: ((اللَّهُمَّ أطعِمْ مَن أطعَمَني
وَاسقِ مَن سَقاني)). مسلم 3/126 برقم (2055)
واتە: خوایە خواردن بدە بەو كەسەی خواردنم دەداتێ و ئەو كەسە تێر
ئاو بكە كە دەیەوێت ئاوم بداتێ.
وە( ئەو كەسەی كە ئاو دەگێڕێت با خۆی كۆتا كەس بیخواتەوە). الترمذي (1894) وقال: حديث حسن
صحيح. وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(3589)، وأخرجه مسلم (681) في حديث
مُطَوَّل.
وە( ئەگەر حەزت لە خواردنێك نەبوو عەیبی لێ مەگرەو یان بیخۆ یان
وازی لێ بێنە). چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هەرگیز عەیبی لە خواردن نەگرتووە.
البخاری
9/477 ومسلم (2064).
(لە كاتی ئاو و (شیر) گێڕاندا لە لای ڕاستەوەی خۆتەوە دەست پێ
بكە). البخاري 5/
148 و 10/ 66 ومسلم (2029).
( ئادەمیزاد هیچ دەفرێكی پڕ نەكردووە لە وورگی خراپتر بێت، وە چەند
پاروویەك بەسە بۆ مرۆڤ كە پشتی ڕاگیر بكات، ئەگەر نا با سێ یەكی گەدەی دابنێ بۆ خواردن و سێ یەكی بۆ خواردنەوەو سێ یەكی بۆ
هەناسە ). رواه الامام
أحمد والترمذي(2381) والنسائي وابن ماجه وقال الترمذي: حديث حسن صحيح، وصحَّحه
الألباني في السلسلة الصحيحة5/336 برقم(2265).
( وە ئەگەر مێشكێك كەوتە ناو خواردنەوەی یەكێكتانەوە با هەمووی
نوقم بكات و دەری بهێنێتەوە تیادا، چونكە لە باڵێكیدا دەردو لە باڵەكەی تریدا دەرمان
هەیە). أخرجه البخاري والدارمي وابن ماجه واخرون والزيادة للبخاري. انظر سلسلة الاحاديث الصحيحة رقم
(38).