((ما تَحْتَ الكَعبَينِ مِنَ الإزارِ فَفي النّارِ)). رواه الامام أحمد
6/254 وهو في صحيح الجامع (5571). والبخاري هێناویەتی(10/218) بە لەفزی: (( ما أسفَلَ منَ
الكَعبَينِ منَ الإزارِ ففي النّارِ )) عن أبي هريرة (رضي الله عنه).
واتە: ئەوەی كە ئەكەوێتە ژێر دوو قولەپێكەوە
لە پۆشاك لە ئاگردایە.
تێبینی: جیاوازی نییە لەمەدا لە نێوان پۆشاكی
(عەرەبی یان كوردی یان فارسی یان توركی یان… هتد).
ئیمامی النّووی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
دەفەرموێت: ( پۆشاك درێژی لە كراس دامێن و قەمیص و عەمامە دایە، وە دروست نییە ئەگەر
بۆ خۆبەزلزانی و فیز بوو بهێڵرێتەوە تا خوار قولە پێیەكان، خۆ ئەگەر بۆ فیز نەبوو مەكروهە.......وە
موستەحەبە تا ناوەڕاستی قاچ بێت، وە دروستیشەو مەكروه نییە كە
بگاتە دوو قولە پێیەكە، بەڵام لەوە دابەزێ یاساغ كراوە لە شەرع دا، خۆ ئەگەر بە فیزیشەوە
بێت ئەوە مەنع كراوە بە مەنعی تەحریم..). شرح النووی علی
مسلم (7/ 168) .
وە ئیبن حەجەر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
( وە قاضي عیاض ئیجماعی هێناوە لەسەر ئەوەی ئەم مەنعە دەرهەق بە پیاوانەو ئافرەتان
ناگرێتەوە(واتە درێژكردنەوەی پۆشاك تا خوار قولەپێكان). پاشان دەفەرموێ: (بە هەرحاڵ
پیاوان دوو حاڵەتیان بۆ هەیە: یەكێكیانە باشەو ئیستحبابەو ئەویش ئەوەیە كە پۆشاكەكەی
كورت بكاتەوە تا ناوەڕاستی ئێسقانی قاچی، وە حاڵەتێكی تریش كە دروستەو جائیزە تا دوو
قولە پێیەكە). فتح الباری (16/ 333).
وە ئەگەر ئەم كارەی بۆ فیزو خۆبەزل زانی
دەكرد ئەوا سزاكەی سەخت تر دەبێت و ئەم جۆرە كەسانە لە ڕۆژی دواییدا لەو كەسانەن كە
خوای گەورە قسەیان لەگەڵ ناكات و تەماشایان ناكات و لە گوناه پاكیان ناكاتەوەو سزایەكی ئازاراویان بۆ هەیە، وەك
لە فەرمودەدا هاتووە. رواه مسلم(106) عن أبي ذر (رضي
الله عنه).