عنْ عائِشة(رضي الله عنها) قالَتْ: قالَ رَسولُ اللهِ(صلى الله عليه وسلم): (( عَشرٌ مِنَ الفِطْرَةِ: قَصُّ الشّارِب، وَإعفاءُ اللِّحْيَةِ، وَالسِّواكِ، وَإستنشاقُ الماءِ، وَقَصُّ الأظفارِ، وَغَسلُ البَراجِم، وَنَتْفُ الإبطِ، وَخَلقُ العانةِ، وانتِقاصُ الماءِ )) قال الراوي: ونَسيتُ العاشِرَة إلاّ أن تَكونَ (المَضْمَضَةُ)، قال وَكيع - وهو أحَدُ رواتِهِ-: إنتِقاصُ الماءِ: يعني الإستِنجاءَ)). رواه مسلم(603) وأبوداود(53).
واتە: (دە) شت لە فیترەتەوەیە: سمێڵا كورت
كردنەوەو ڕیش هێشتنەوەو سیواك كردن و ئاو لە لووت وەردان و نینۆك كردن و شۆردنی(البَراجم):
( كە كۆی (برجمة)یە واتە: ئەو شوێنانەی كە چڵكی تێدا كۆدەبێتەوە وەك خەتی سەر پەنجەكان)،
وە هەڵكێشان و لابردنی مووی بن باڵ و تاشینی مووی داوێن و شەرمگاو (إنتقاصُ المآءِ).
ڕاوی دەفەرموێت: (دە)یەمم لەبیر چۆتەوەو پێم وابێت: ئاو لەدەم وەردانە، وە(وەكیع)-
كە یەكێكە لە ڕاوییەكانی- دەفەرموێت: (إنتقاصُ المآءِ) واتە: تارەت گرتن و خۆپاكردنەوە
بە ئاو.
واتە: فیترەت پێنجە: یان پێنج شت لە فیترەتەوەیە:
خەتەنە كردن و تاشینی مووی شەرمگاو سمێڵ كورت كردنەوەو نینۆك كردن و توكی بن باڵ هەڵكێشان.
واتە: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه
وسلم) بۆی داناوین كە كورت كردنەوەی سمێڵو نینۆك كردنو توكی بن باڵ هەڵكێشان و لابردن
و تاشینی مووی شەرمگا، لە چل شەو زیاتر واز لێ نەهێنین.