سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

فەزڵ و گەورەیی(زیكر) كردن

أغسطس 23, 2022

 خوای گەورە دەفەرموێت: [فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ] (البقرە: 152)

واتە: ئەی ئیمانداران زیكر و یادم بكەن، منیش یادتان دەكەم و سپڵەیی و بێ‌ باوەڕی مەكەن بەرامبەرم.

 وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((مَثَلُ الَّذي يَذكُرُ ربَّهُ وَالّذي لا يَذكُرُ ربَّهُ مَثَلُ الحَيِّ والمَيّت)). البخاري مع الفتح 11/208(6407)

واتە: نمونەی ئەو كەسەی كە یادی پەروەردگاری دەكات و ئەو كەسەی كە یادی پەروەردگاری ناكات وەكو نمونەی زیندوو مردوو وایە.

 ومسلم بة لةفظى: (( مَثَلُ البَيتِ الّذي يَذكُرُ الله فيه والبيتِ الّذي لا يَذكُر الله فيهِ مَثَل الحَيّ وَالمَيّت )) 1/539برقم(779).

واتە: نمونەی ئەو ماڵەی یادی خوای تێدا دەكرێت‌و ئەو ماڵەی یادی خوای تێدا ناكرێ‌ وەكو نمونەی زیندوو و مردوو وایە.

 وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((ما مِن قومٍ يَقومونَ منْ مَجلِسٍ لا يَذكرونَ الله فيه، إلاّ قاموا عَن مِثلِ جيفةِ حِمار وَكان لَهُم حَسرةً)). أبوداود 4/264 برقم(4855) وأحمد 2/389 وانظر صحيح الجامع 5/176 برقم(5750) .

واتە: هەر كۆمەڵێك لە مەجلیسێك هەستن‌و یادی خوایان نەكردبێ‌ تیایدا، ئەوا وەكو ئەوە وایە كە لەسەر لاكی گوێدرێژێك هەڵسن‌و لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە پەشیمانی بۆیان.

  وە دەفەرموێت(صلى الله عليه وسلم): ((ألا أُنَبّئكُم بِخَير أعمالِكُم، وأزكاها عِنْدَ مَليكِكُم، وأرفَعِها في درجاتِكُم، وَخَيرٍ لَكُم مِن إنفاقِ الذَّهَبِ والوَرَقِ، وَخَيرٍ لَكُم من أن تَلقَوا عَدوَّكُم فَتَضْرِبُوا أعناقَهُم وَيَضرِبوا أعناقَكُم؟  قالوا بلى، قال: (ذِكرُ اللهِ تعالى))). الترمذي 5/459 برقم(3377) وابن ماجه 2/1246 برقم(3790) وانظر  صحيح ابن ماجه 2/316 وصحيح الترمذي 3/139.

واتە: ئایا هەواڵتان بدەمێ‌ بە چاكترینی كردەوەكانتان‌و پاكترینیان لەلای خوای گەورەتان‌و بەرزترینیان لە پلەتانداو چاكتر لە بەخشینی ئاڵتون‌و زیو، وە چاكتر لەوەی كە بگەن بە دوژمنەكەتان‌و بدەن لە گەردنیان‌و بدەن لە گەردنتان؟ ووتیان: بەڵێ‌، فەرمووی: یاد (زیكر)كردنی خوای گەورە.

 تێبینی: زیكر كردن سوودو بەرهەمێكی ئێجگار زۆری هەیە، بە جۆرێك ئیبن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (لە زیكر كردندا سەد سوود هەیە..)، پاشان دەست دەكات بە ژماردنیان و زیاد لە حەفتا سوود دەژمێرێت. بۆ خوێندنەوەی ئەو سوودانە بڕوانە كتێبی (الوابل الصیِّب من الكَلِمِ الطیِّب)ی ابن القیم لاپەڕە(84)و دواتر.

  وە دەفەرموێت (صلى الله عليه وسلم): ((ما جَلَسَ قَومٌ مَجْلِساً لَمْ يَذكرُوا اللهَ فيهِ، وَلَمْ يُصَلّوا عَلَى نبَيّهِم إلاّ كانَ عَلَيهِم تِرَةٌ، فإنْ شآءَ عَذّبَهُم وَإنْ شآءَ غَفَرَلَهُم)). الترمذي برقم(3380). وانظر صحيح الترمذي 3/140.

واتە: هیچ كاتێك كۆمەڵێك دانانیشن لە مەجلیسێكدا كە زیكری خوای تێدا نەكەن‌و صڵاواتیان تیایدا نەدابێ‌ لەسەر پێغەمبەرەكەیان(صلى الله عليه وسلم) ئیلا دەبێتە ناتەواویی‌و پەشیمانی بۆیان، ئەگەر خوای گەورە ویستی بێت سزایان دەدات (لەسەر كەمتەرخەمییان)‌و ئەگەر ویستی بوو(بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی) لێیان خۆش دەبێ‌.

 وە دەفەرموێت (صلى الله عليه وسلم): ((مَا مِنْ قَوْمٍ اجْتَمَعُوا يَذْكُرُونَ اللَّهَ، لَا يُرِيدُونَ بِذَلِكَ إِلَّا وَجْهَهُ، إِلَّا نَادَاهُمْ مُنَادٍ مِنْ السَّمَاءِ: أَنْ قُومُوا مَغْفُورًا لَكُمْ، قَدْ بُدِّلَتْ سَيِّئَاتُكُمْ حَسَنَاتٍ)). أخرجه أحمد(3/142)، وقال الهيثمي في المجمع (10/76): رواه أحمد وأبو يعلى والبزار والطبراني في الأوسط، وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع (5486).

واتە: هەركاتێك كۆمەڵێك كۆببنەوە یادی خوای گەورە بكەن و مەبەستیان لەو كارەدا تەنها ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، ئیلا بانگ كارێك لە ئاسمان بانگیان دەكات و دەفەرموێت: هەستن خوای گەورە لە گوناهەكانتان خۆش بوو، خراپەكانیشتان بۆ گۆڕدرا بە چاكە.

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©