1-
((سَجَدَ وَجهيَ لِلَّذي خَلَقَهُ،وَشَقَّ
سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ بِحَولهِ وَقُوَّتهِ)). الترمذي(580)
وأحمد وأبوداود(1414) وفيه: (يقول في سجود القرآن بالليل، يقول في السجدة مراراً...)
والحاكم 1/220 وصحَّحه ووافقه الذهبي وفيه زيادة: {فتبارَكَ اللهُ أحسنُ
الخالِقينَ} قال الألباني: وهي زيادة شاذة عندي. أنظر صحيح أبي داود(1273).
واتە: ڕووم كوڕنوشی برد بۆ ئەو خوایەی بەدیهێناوەو
بیستن و بینینی بۆ داڕشتووە (وە توانای ئیدراكی پێ بەخشیون) بە گۆڕین و لادانی بەڵا
لێیان و بە توانای خۆی.
2-
((اللَّهُمَّ اكتُبْ لي بِها عِندَكَ أجراً،
وَضَعْ عَنّي بِها وِزراً، وَاجْعَلْها لي عِندَكَ ذُخراً، وتَقَبَّلها مِنّي كما
تَقَبَّلْتَها مِنْ عَبدِكَ داودَ)). الترمذي
2/473 برقم(579) والحاكم وصحَّحه ووافقه الذهبي 1/219. وابن ماجه وابن حبان في
صحيحه، وحسَّنه الألباني صحيح الترغيب والترهيب(1441).
واتە: خوایە بەهۆی ئەم كوڕنوشەوە لە لای
خۆت پاداشتم بۆ بنوسەو بە هۆیەوە گوناهم لەسەر لاببەو لە لای خۆت پاداشتەكەیم بۆ هەڵگرە،
وە لێم وەربگرە هەروەك چۆن لە بەندەی خۆت(داود) پێغەمبەرت وەرگرت(علیه الصلاة والسلام).
تێبینی: دەربارەی سەجدەی تیلاوە: لە قورئانی
پیرۆزدا لە پانزە (15) شوێندا سەجدەی تێدایە، بە لای جمهورەوە سوننەتی موستەحەبەو بە
لای شێخی ئیسلامەوە سەجدەی تیلاوە واجبە، بەلای ڕاسترین بۆچوونەوە بۆ سەجدەی تیلاوە
ئەو مەرجانەی ناوێت كە نوێژی سوننەت دەیەوێت: لە دەستنوێژو پاكێتی و داپۆشینی عەورەت
و ڕووكردنە قیبلە، بەڵام موستەحەبەو باشترە ئەگەر ئەوانەی تێدا بێت، هەروەك ابن تیمیە
وابن القیم ی قوتابی (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت) تەرجیحی ئەمەیان داوە. بەڵام لەشگران
نابێت هیچ قورئان بخوێنێت هەتا خۆی دەشوات. انظر مجموع
فتاوى (23/165–170) ، وتهذيب السنن (14/53 – 56)، هەرچەند لەمەشدا زۆربەی زانایان
دەستنوێژ بە مەرج دادەنێن، ئەم سەجدەیەش یەك سەجدەیە بەبێ تەكبیری دابەستن، تەنها
یەك تەكبیر دەكات بۆ چونە سەجدەكە یان هەستانەوەكەی، وە بەبێ سەلامیشە. بەڵام ئەگەر
لە نوێژدا بوو تەكبیری چوون و هەستانەوەشی لەگەڵ دەكات.