سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

زیکرەکانی پێش خەوتن

أغسطس 23, 2022

 1- ( ئەگەر چووە ناو جێگەی نوستن دەستی بدات لەیەك‌و پاشان فووی پێدا بكات‌و سورەتی:

[ قُلْ هُۆ اللهُ أَحَد] و [ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَڵق ] و [ قُلْ أَعُوذ بِرَبِّ النّاس ] ی پیادا بخوێنێ‌.

پاشان دەستی بهێنێ‌ بەسەر ئەو شوێنەدا ئەتوانێ‌ لە لەشی، ‌وە لەسەری لەگەڵ دەموچاوی‌و پێشەوەی لەشییەوە دەست پێ‌ بكات، وە ئەمە سێ‌ بارە بكاتەوە). البخاري مع الفتح 9/62 برقم(5017) ومسلم 4/1723 برقم(2192)، چونکە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ھەموو شەوێک ئاوای دەکرد.

 بسم الله الرحمن الرحيم

قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4)

 بسم الله الرحمن الرحيم

قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (5)

 بسم الله الرحمن الرحيم

قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6)

 2- (( ئەگەر چویتە سەر جێگاكەت ( آية الكُرسي ) بخوێنەو تەواوی بكە، چونكە پارێزەرێكت لەلایەن خواوە لەگەڵدا دەبێت و شەیطان نزیكت ناكەوێتەوە تا بەیانی )). البخاري مع الفتح 4/487 برقم(2311) .

 أعوذ باللهِ مِنَ الشَّیطانِ الرّجیم

[اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ]. (البقرە: 255)

 3- (( هەركەسێ‌ دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی(البقرة) بخوێنی لە شەودا ئەبێتە پاراستن بۆی و بەسیەتی )). البخاري مع الفتح 9/94 برقم(4008) ومسلم 1/554 برقم(808).

 أعوذ باللهِ مِنَ الشیطانِ الرّجیم

[آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ، لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ  ]. (البقرە: 285-286)

 تێبینی: ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت: (ووتراوە: ماناكەی بە واتای بەسیەتی و جێگەی شەونوێژ دەگرێتەوە، وە وتراوە: ئەیپارێزێت لە شەیتان، وە وتراوە لە ئافات و بەڵا، ئەگونجێت لە هەموو ئەمانە بێت). شرح النووی علی مسلم (6/ 91-92).

 وە ئیبن القیم فەرمویەتی: (ڕاست ئەوەیە ماناكەی واتە بەسیەتی و لە خراپەی هەر شتێك دەیپارێزێت كە ئازاری دەدات، وە وتراوە جێگای شەونوێژی بۆ ئەگرێتەوە بەڵام ئەمە هیچ بەهێز نییە). الوابل الصیب ص131.

 دەربارەی ئەو دوو ئایەتە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (خوای گەورە نوسراوێكی نوسیوە پێش ئەوەی ئاسمانەكان و زەوی خەلق بكات بە دوو هەزار ساڵ و دوو ئایەتی لێی دابەزاندووە كە سورەتی البقرەی پێ كۆتایی هێناوە، سێ شەو لە هەر ماڵێكدا بخوێنرێنەوە شەیتان نزیكی ناكەوێت). رواه الترمذي واللفظ له وقال: حديث حسن غريب، والنسائي وابن حبان في صَحيحهِ والحاكم إلا أن عنده: (ولا يقرآن في بيت فيقربه شيطان ثلاث ليال). وقال صحيح على شرط مسلم. وصحَّحه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب(1467) وصحيح الجامع(1799).

 وە لە ئیبن عەباسەوە دەفەرموێت: (لە كاتێكدا جبریل لە لای پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دانیشتبوو گوێی لە دەنگێك بوو لە سەرەوەی وەك دەنگی كرانەوەی دەرگا وابوو، سەری بەرز كردەوەو فەرموی: ئەوە دەرگایەكی ئاسمانە كرایەوە هەرگیز جگە لەمڕۆ نەكراوەتەوە، مەلائیكەتێك لێوەی دابەزی، فەرموی: ئەوە مەلائیكەتێكە دابەزییە سەر زەوی پێش ئەمڕۆ هەرگیز دانەبەزیوە، سڵاوی كردو فەرموی: مژدەت لێ بێت بە دوو ڕووناكی كە پێت بەخشرا هیچ پێغەمبەرێكی پێش تۆ پێی نەبەخشراوە: فاتیحەو كۆتاییەكانی سورەتی البقرە، بە هیچ حەرفێكی نایخوێنیت ئیلا پێت دەبەخشرێت). صحیح مسلم برقم(806).

 4- [ قُلْ یا أیـّها الكافرونَ ]  بخوێنە چونكە بۆت دەبێتە (بەرائەت لە شیرك).

واتە: ڕزگار بوون یان قوتار بوون لە هاوبەش پەیدا كردن (وە سوود بەخشە بۆ تەنها (الله) پەرستی (التَّوحید).

 لە (فروەی كوڕی نوفل)ەوە هاتە لای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (ئەی پێغەمبەری خوا شتێكم فێربكە كە چوومە سەر جێگاكەم بیڵێم، ئەویش فەرمووی …فەرموودەكە) رواه الترمژی وابوداود وقد صحَّحه الالبانی فی صحیح السنن الترمذي 3/145. وفی صحیح سنن أبی داود 3/953 - 954 رقم(5055) ۆ فِیهِ: عن فروە بن نوفل عن أبیه، وە زیادەیەكی لەگەڵە لە( سنن أبی داود)دا ئەویش ئەمەیە: (پاشان بە كۆتایی پێ‌هێنانی بنوو، چونكە بۆت دەبێتە بەرائەت لە شیرك).

وە (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هەركات بچوایەتە ناو جێگای نوستنی سورەتی (قل یا أیها الكافرون)ی دەخوێند هەتا تەواوی ئەكرد). رواه الطبراني عن عبادە بن أخضر، وحسَّنه اڵالبانی فی صحیح الجامع(4648).

 بسم الله الرحمن الرحيم

قُلْ يَاأَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ (6)

 5- ( ئەگەر لەسەر جێگاكەت هەستایت و گەڕایتەوە سەری، سێ‌ جار بە لوێچێكی كراس و جلەكەت جێگاكەت بتەكێنە،  وە (بِسْمِ اللهِ) بكە، چونكە تۆ نازانی دوای خۆت چی تێ‌ چووە لە زیندەوەرو شتی زیان بەخشن، وە كە ڕاكشایت بڵێ‌:

((بِاسمِكَ رَبّي وَضَعْتُ جَنبـي وَبِكَ أرفَعُهُ، فإنْ امسَكْتَ نَفسِي فارحَمْها، وَإنْ أَرسَلْتَها فاحْفَظْها بِما تَحْفَظُ بهِ عِبادَكَ الصّالِحينَ)). البخاري 11/126 برقم(6320) ومسلم 4/ 2084 برقم(2714). وە لەفزی موسلیم بەم جۆرەیە: ((سُبحانَكَ اللًّهُمَّ رَبّي بِكَ وَضَعتُ جَنبي وَبِكَ أَرفَعُهُ إن أَمسَكتَ نَفسي فَاغفِر لَها وَإِن أَرسَلتَها فَاحفَظها بِما تَحفَظُ بِهِ عِبادَكَ الصَّالِحِينَ)).

واتە: بەناوی تۆ پەروەردگارم(بە پشتیوانی تۆ) تەنیشتم داناو بە پشتیوانی تۆوە بەرزی دەكەمەوە، ئەگەر ڕۆحی منت گرتەوەو مراندت بەزەیت پێیدا بێتەوە، وە ئەگەر ناردتەوە بۆ جەستەكەم ئەوا بیپارێزە بەوەی كە بەندە صاڵحەكانتی پێ دەپارێزی.

 6- ((اللَّهُمَّ إِنّكَ خَلَقْتَ نَفْسِي وَأنْتَ تَوَفّاها، لَكَ مَماتُها وَمَحْياها، إنْ أحيَيْتَها فاحفَظها، وإْن أمَتَّها فاغْفِرْلهَا، اللَّهُمَّ إنّي أَسألُكَ العافيةَ)). اخرجه مسلم 4/2083 برقم(2712) وأحمد بلفظه 2/79 .

واتە: خوایە تۆ ڕۆحی منت بەدیهێناوەو تۆ دەیمرێنی، مردن‌و ژیانی بە دەستی تۆیە، ئەگەر ژیاندت(هێشتەوە لەسەر ژیان) بیپارێزەو ئەگەر مراندت لێی خۆش ببە، خوایە داوای پارێزراوی و لەش ساغیت لێ‌ دەكەم.

 7- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر بیویستایە بخەوێت لەپی دەستی ڕاستی دەخستە ژێر ڕوومەتی‌و دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ قِني عَذابَكَ يَومَ تَبْعَثُ عِبادَكَ)). أبوداود بلفظه 4/311 برقم(5045) وانظر صحيح الترمذي 3/143 .

واتە: خوایە بمپارێزە لە سزاكەت لەو ڕۆژەدا كە بەندەكانت زیندوو دەكەیتەوە.

 8- ((بِاسمِكَ اللَّهُمَّ أمُوتُ وَأحيا)). البخاري مع الفتح 11/113 برقم (6312) ومسلم 4/2083 برقم (2711).

واتە: (لەسەر یادی ناوی تۆ) خوایە دەمرم و دەژیم.

 9- (( ئایا شتێكتان پێ‌ بڵێم كە چاكتر بێت بۆ هەردووكتان لە خزمەتكارێك، ئەگەر چوونە سەر جێگا(33) جار(سُبحانَ الله) و(33) جار(الحَمْدُلله) و (34) جار(الله أكبر) بكەن ئەوە چاكترە بۆ ئێوە لە خزمەتكار )).

 پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەمەی بە ئیمامی عەلی و فاطمةی كچی فەرموو كاتێ‌ داوای خزمەتكاریان لێ‌ كرد كە بۆیان بگرێ‌. البخاری مع الفتح 7/71 برقم(3705) ومسلم4/2091 برقم(2727).

 تێبینی: ابنُ القیم (رحمه الله) دەفەرموێت: (زیكركردن هێزێك دەبەخشێت بەو كەسەی زیكرەكە دەكات بە جۆرێك ئەتوانێت هەندێ‌ كار ئەنجام بدات بە زیكرەوە كە بەبێ زیكرەكە ناتوانێت بیكات، وە من خۆم هێزو توانایەكی زۆر سەیرم لە شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیەم بینیوە لە ڕۆیشتن و قسە كردن و هەڵپەكردن و نوسینیدا)، پاشان ئەم فەرمودەیە دەهێنێت و دواتر دەفەرموێت: (ووتراوە هەركەس بەردەوام بێت لەسەر ئەم زیكرە هەست بە هێزێكی وا دەكات لە لاشەیدا كە پێویستی بە خزمەتكار نابێت).الوابل الصیِّب (ص106).

 وە نەقڵی كردووە لە شێخی ئیسلامەوە كە فەرمویەتی: (پێمان گەیشتووە كە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ووتنی ئەم ووشانە، هەست بە ماندوویەتی ناكات لە سەرقاڵی و كاروبارەكانیدا). الوابل الصیِّب (ص131).

 10- ((اللَّهُمَّ رَبَّ السَّماواتِ السَّبْعِ. ورَبَّ الأَرْضِ، وَرَبَّ العَرشِ العَظيم، وَربَّنا وَرَبَّ كُلِّ شَيءٍ، فالِقَ الحَبِّ وَالنَّوَى، ومُنـزِلَ التَّوراةِ والإنجيلِ، والفُرقانِ، أعوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ كُلِّ شَيءٍ أنْتَ آخِذٌ بناصِيَتهِ، اللَّهُمَّ أنْتَ الأَوَّلُ فليسَ قَبْلَكَ شَيءٌ، وَأنْتَ الآخِرُ فليسَ بَعْدَكَ شَيءٌ، وَأنتَ الظّاهِرُ فلَيسَ فَوقَكَ شَيء، وَأنتَ الباطِنُ فَلَيسَ دُونَكَ شَيءٌ، إقضِ عَنّا الدَّينُ وأغنِنا مِنَ الفَقرِ)). مسلم 4/ 2084 برقم(2713).

واتە: خوایە پەروەردگاری حەوت ئاسمانەكان‌و زەوی و پەروەردگاری عەرشی گەورە، پەروەردگارمان‌و پەروەردگاری هەموو شتێك، تەقێنەرو ڕوێنەری تۆوی دانەویڵەو ناوكی خورماو دابەزێنەری تەورات‌و ئینجیل‌و قورئان، پەنا دەگرم پێت لە خراپەی هەموو شتێك كە ناوچەوان و چارەنوس و نسیبی بە دەست تۆیە، خوایە تۆ یەكەمینی‌و كەس لە پێش تۆوە نییەو تۆ دوایەمینی‌و كەس لە دوای تۆوە نییە‌و تۆ بەدەستەڵات ‌و زاڵا و دیارو ئاشكرایت و كەس لە سەرو تۆوە نییەو تۆ پەنهانی و بە ئاگای بەشاراوەكان‌و شتێك نییە لە تۆ پەنهان، سا قەرزاریمان لەسەر هەڵگرەو بێ‌نیازو دەوڵەمەندمان بكە لە هەژاری.

 11- ((ألحَمْدُللهِ الّذي أطْعَمَنا وَسَقَانا، وَكَفانا، وآوانا، فكَم مِمَّن لا كافِيَ لَهُ وَلا مُؤوِيَ)). مسلم 4/2085 برقم(2715).

واتە: هەموو حەمدو سوپاسێك بۆ ئەو خوایەی كە تێری كردین و تێرئاوی كردین و پێویستی نەخستینە غەیری خۆی و بەقەنەعەت و كیفایەتی داین (لە خراپەی شتە ئازاراوییەكان و پێویستییەكانی نەهێشتین) و كردینە خاوەن خانەو مەنزڵ (یان ڕەحمی پێ‌ كردین)، زۆر كەس هەیە لە خراپەی دوژمن و خراپەكاران پارێزراو نییە، وە موڵگەی نیشتەجێ‌ی نییە.

 12- ((اللَّهُمَّ عالِمَ الغَيبِ وَالشَّهادَةِ، فاطِرَ السَّماواتِ وَالأرضِ، رَبَّ كُلِّ شَيء وَمَلِيكَهُ، أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إلاّ أنْتَ، أعوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسي وَمِنْ شَرّ الشَيطانِ وَشِرْكِهِ، وأنْ أقترِفَ عَلى نَفْسي سُوءاً أو أجُرَّهُ إلى مُسلمٍ)). أبوداود 4/317 برقم(5083) وانظر صحيح الترمذي 3/ 142. وابن حبان في صحيحه(962) و قال محققه شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح.

واتە: خوایە ئەی زانای غەیب‌و ئاشكرا، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەكان‌و زەوی، پەروەردگار‌و پاشای هەموو شتەكان، شایەتی دەدەم كە هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لەتۆ، پەنا دەگرم پێت لە خراپەی نەفسم، وە لە خراپەی شەیگان‌و هاوبەش

دانانی(شِرْكِهِ)، یان داوەكانی(شَرَكِهِ)، وە لەوەی كە خراپەیەك بهێنم بەسەر نەفسمدا یان خراپەیەك بهێنم بەسەر موسڵمانێكدا.

 13- پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەدەخەوت هەتا سورەتی (ألسّجدە) [آلم.. تنزيل ..] و [تَباركَ الّذي بِيَدهِ المُلكُ..] ی دەخوێند

الترمذي برقم (3404) والنسائی فی عمل الیوم واللیلە برقم(707)، وانظر صحیح الجامع (4873) و(الصَّحیحە) برقم(585). أبو الزبیر دەفەرموێت: ( ئەم دوو سورەتە بەسەر هەموو سورەتێكی قورئاندا بە حەفتا چاكە فەزڵدراون، وە هەر كەسێك ئەم دوو سورەتە بخوێنێت بەهۆیەوە حەفتا چاكەی بۆ دەنوسرێت و حەفتا پلە بەرز دەبێتەوەو حەفتا گوناهی دەسڕێتەوە). قال الألباني في الأدب المفرد بالتعليقات (1/282- 283) برقم (1207): صحيح من قول أبي الزبير، فهو مقطوع موقوف.

 14- پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەدەخەوت هەتا سورەتی [الزمر] و [الإسرا‌ء]ی دەخوێند. أخرجه الترمذي وابن خزيمة والحاكم وصحَّحه الألباني في الصحيحة(2/642) برقم(641).

 15- ئەگەر چوویتە سەر جێگای نوستن دەست نوێژی نوێژ بشۆرەو پاشان لەسەر لای ڕاستت ڕابكشێ‌و پاشان بڵێ‌:

((اللَّهُمَّ أسلَمْتُ نَفْسي إلَيكَ، وَفَوَّضْتُ أمري إلَيكَ، وَوَجَّهْتُ وَجْهي إليكَ، وألجَأْتُ ظَهْري إلَيكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إلَيكَ، لامَلْجأَ وَلا مَنجا مِنكَ إلاّ إلَيكَ، آمنتُ بِكِتابِكَ الّذي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبّيِكَ الّذي أرْسَلْتَ)).

واتە: خوایە نەفسم گوێڕایەڵ و تەسلیمی تۆ كرد‌و كاروباری خۆم دایە دەستی تۆ، وە ڕووم كردە تۆ(یان مەبەستم تەنها تۆیە)و پشتم بەست بەتۆ(لە هەموو كاروبارەكانمدا)، بە پێخۆشبون و حەز پێكردن لە پاداشت و بە ترسان لە سزای تۆ، هیچ قەڵاو حەشارگەو ڕزگاربونێك نییە مەگەر بۆ لای تۆ، باوەڕم هێناوە بە كتێبەكەت كە داتبەزاندۆتە خوارەوە، وە بەو پێغەمبەرەت(صلى الله عليه وسلم) كە ناردوتەو ڕەوانەت كردووە .

 ئەگەر ئەمە بڵێیت‌و بمریت لەسەر فیطرەتی ئیسلام دەمری. (وە باكۆتا شتێك بێت كە دەیڵێیت). البخاري مع الفتح 11/ 113 برقم (6313، 6315، 7488) ومسلم 4/2081برقم (2710). وە لە ڕیوایەتی بوخاری و ترميذیدا هاتووە: (ئەگەر ئەو شەوە بمریت لەسەر فیترەت دەمریت و ئەگەر بەیانیت لێ‌ بویەوە چاكەت توش بووە). صحيح الترغيب والترهيب (1/ 147) برقم603 وقال الألباني: صحيح.

 تێبینی: سوننەتە ئەگەر لەشی گران بوو دەست نوێژ بشۆرێ‌ پێش خەوتن: 

لە عبدالله وە فەرمووی: عومەر پرسیاری لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كرد: ئایا یەكێك لە ئێمە ئەتوانێت بخەوێت بە لەش گرانییەوە؟ فەرمووی: (( بەڵێ‌ ئەگەر دەست نوێژی هەڵگرت)). البخاری 1/393،  وە (پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر لەشی گران بووایەو بیویستایە خواردن بخوات یان بخەوێت دەست نوێژی دەشت وەك دەست نوێژی نوێژ). مسلم(305).

 16- ((لا إلهَ إلاّ اللهُ وَحدَهُ لاَ شَريكَ لَهُ، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمدُ وَهوَ على كُلِّ شَيءٍ قَدير، لا حَولَ وَلا قُوَّةَ إلاّ بِاللهِ، سُبحانَ اللهِ وَالحَمدُللهِ وَلا الهَ إلاّ اللهُ وَاللهُ أكبر)).

هەركەسێك كاتێ‌ چووە ناو جێگای نوستنی ئەمە بڵێت ئەوا خوای گەورە لە تاوان یان گوناهەكانی خۆش دەبێت ئەگەر چی وەكو كەفی دەریاش وابێت. . رواه النسائي وابن حبان في صحيحه واللفظ له، وعند النسائي: (سبحان الله وبحمده) وقال في آخره: (...غفرت له ذنوبه ولو كانت أكثر من زبد البحر). صحَّحه الألباني أنظر السلسلة الصحيحة برقم (3414). وصحيح الترغيب والترهيب برقم(607).

 واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) تەنهایەو هیچ هاوەڵی نییە، هەموو موڵك و سوپاسێك بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە، هیچ گۆڕان و هێزێك نییە بە خوای گەورەوە نەبێت، پاكی بۆ خواو ستایش بۆ خواو هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله) و خوا لە هەموو گەورەیەك گەورەترە.

 17- ((الحَمدُللهِ الَّذي كَفاني وَآواني، الحَمدُللهِ الَّذي أَطعَمَني وَسَقاني، الحَمدُللهِ الَّذي مَنَّ عَلَيَّ وَأَفضَلَ، اللَّهُمَّ إنّي أَسأَلُكَ بِعِزَّتِكَ

أَنْ تُنجِني مِنَ النّارِ)).

(هەركەسێك كاتێك ئەچێتە ناو جێگای نوستنی بڵێ:...فەرمودەكە...ئەوە بە حەمد و ستایش كردنی هەموو دروستكراوان ستایشی خوای گەورەی كردووە). أخرجه الحاكم في المستدرك(2001)، وغيره، وحسَّنه الألباني في السلسلة الصحيحة برقم(3444) و صحيح الترغيب والترهيب برقم(609).

 واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ ئەو خوایەی كیفایەتی دام و جێنشینی كردم، هەموو ستایشێك بۆ ئەو خوایەی خواردن و خواردنەوەی دامێ‌، هەموو ستایشێك بۆ ئەو خوایەی بەخشش و منەتی خۆی پێ بەخشیم بە فەزڵی خۆی، خوایە بە عیززەتی خۆت داوات لێ دەكەم كە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگارم بكەیت.

 18- ((الْحَمْدُلِلَّهِ الَّذِى كَفَانِى وَآوَانِى، وَأَطْعَمَنِى وَسَقَانِى، وَالَّذِى مَنَّ عَلَىَّ فَأَفْضَلَ، وَالَّذِى أَعْطَانِى فَأَجْزَلَ، الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، اللَّهُمَّ رَبَّ كُلِّ شَىْءٍ وَمَلِيكَهُ، وَإِلَهَ كُلِّ شَىْءٍ، أَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ)). أخرجه أبوداود(5058) وأحمد في مسنده(5983) والنسائي في الكبرى(10634) وابن حبان في صحيحه(5538) وقال محققه شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين، وصححَّه الألباني أنظر صحيح الموارد (2357).

واتە: هەموو ستایشێك بۆ ئەو خوایەی كیفایەتی دام و جێنشینی كردم، وە خواردن و خواردنەوەی پێ بەخشیم، وە بە فەزڵی خۆی منەتی بەسەردا ڕژاندم، هەموو ستایشێك بۆ خوایە لەسەر هەموو حاڵێك، ئەی پەروەردگارو پاشای هەموو شتەكان، وە پەرستراوی بەهەقی هەموو شتەكان، پەنات پێ ئەگرم لە ئاگر.

  19- پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە شەودا كاتێ‌ دەچووە ناو جێگای نوستنی دەیفەرموو: ((بِسْمِ اللهِ وَضَعْتُ جَنْبِى، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، وَأَخْسِئْ شَيْطَانِى، وَفُكَّ رِهَانِى، وَثَقِّلْ مِيزَانِي، وَاجْعَلْنِى فِى النَّدِيِّ الأَعْلَى)). أخرجه أبوداود(5054) وصحَّحه الألباني أنظر صحيح الجامع برقم (4649)، والمشكاة برقم(2409).

واتە: بە ناوی خواوە تەنیشتم دانا، خوایە لە تاوانەكانم خۆشبەو شەیتانەكەم لاڵ و بچوك بكەرەوەو نەفسی بارمتەم ئازاد بكە (لە هەموو مافێك كە لەسەرمە)و زنجیرەكانی بكەرەوەو تای كێشانی چاكەكانم قورس بكەو بمگێڕە لە ئامادەبووانی مەجلیسە بەرزەكە (كە كۆڕی مەلائیكەتە پلە بەرزەكانە).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©