1-
((اللَّهُمَّ باعِدْ بَيني وَ بَينَ خَطايايَ كَما
باعَدْتَ بَينَ المـَشْرِقِ وَالـمَغْرِب، اللَّهُمَّ نَقّنِي مِنْ خَطايايَ كَما
يُنَقَّى الثَّوبُ الأبيَضُ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغسِلْنيِ مِنْ خَطايايَ
بِالثَلْج وَالماءِ وَالبَرَدِ)). البخاري
1/181 و مسلم 1/419.
واتە: خوایە نێوان منو گوناهەكانم دوور
بخەرەوە وەك چۆن رۆژهەڵاتو رۆژئاوات لەیەك دوورخستۆتەوە، خوایە لە گوناهەكانم پاكم
بكەرەوە هەروەكو چۆن كراسی سپی لە چڵك پاك دەبێتەوە، خوایە لە گوناهەكانم بمشۆرەوە
بە بەفرو بارانو تەرزە.
الكرمانی فەرمویەتی: ئەگونجێت لەو سێ پاڕانەوەیەدا
ئاماژە بێت بۆ هەر سێ كاتەكە: (المباعدة) دووركەوتنەوە بۆ داهاتوو، وە (التنقیة) پاككردنەوە
بۆ ئێستا، وە (الغسل) شۆردن بۆ ڕابووردوو. برِوانة فتح
الباري بشرح صحيح البخاري2/269.
تێبینی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه
وسلم) ئەمەی لە نوێژی فەرزدا دەفەرموو. أصل صفة الصلاة 1/240.
وە ئەم نزایە لە ڕووی سەنەدەوە لە هەموو نزاكانی
تری (نوێژدابەستن) صەحیحترە وەك الحافظ لة (الفتح) (2/183)
و پێش ئەویش شیخ الإسلام ابن تیمیە (رحمه الله) ئاماژەیان پێداوە لە پەیامی (تنوع العبادات)دا
ص(85)، وە لە لاپەڕە (87)دا فەرمویەتی: (لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی زانایان لە هاوەڵان
و دوای ئەوانیش پێیان باشە بە غەیری ئەو زیكرە استفتاح بكرێت، هەروەك زۆربەیان پێیان
باشە (سبحانك اللهم...)بخوێنرێت)....پاشان باسی هۆكاری ئەمە دەكات(كە بریتییە لە بوونی
ستایش كردنی خوا لە زیكرەكەدا)، وە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چاك وایە هەر جارەو دانەیەكیان
بخوێنرێت.
2-
((سُبحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، وتَباركَ
اسمُكَ، وَتَعالى جَدُّكَ، وَلا إلَه غَيرُكَ)). أخرجه أصحاب السنن الاربعة وانظر صحيح الترمذي 1/77 وصحيح إبن
ماجه1/135.
واتە: خوایە پاكیو بێ نوقسانی و ستایش
بۆ تۆیە، وە ناوی تۆ گەورەو پیرۆزەو فەڕو بەرەكەتی زۆرو فراوانەو گەورەیی و شكۆت
بەرزو بڵندەو هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە لە تۆ.
تێبینی: ابن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
دەفەرموێت: ئیمامی ئەحمەد (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەم دوعایەی تەرجیح داوە بەسەر دوعاكانی
تری استفتاحی نوێژ دابەستن ئەویش لە(دە) ڕووەوە. بۆ درێژەی
ئەو باسە بڕوانە زاد المعاد1/198-199.
3-((
وَجَّهْتُ وَجهيَ لِلَّذي فَطَرَ السَّمَواتِ
وَالأرضَ حَنيفاً مُسلِماً وَما أنا مِنَ المُشركينَ، إنّ صَلاتي وَنُسُكي
وَمَحيايَ ومَماتي للهِ رَبِّ العالَمينَ، لا شريكَ لَهُ، وَبِذلكَ أُمِرتُ وَأنا
مِنَ المُسلمينَ، اللَّهُمَّ أنتَ المَلِكُ لا إلهَ إلاّ أنتَ، أنْتَ رَبّي وَأنا
عَبْدُكَ، ظَلَمْتُ نَفْسِي، وَاعتَرَفْتُ بِذَنبـي، فاغفِرْ لي ذُنوبي جَميعاً،
إنَّهُ لا يَغفِرُ الذُّنوبَ إلاّ أنتَ، وَاهدِني لِأَحسَنِ الأخْلاقِ، لا يَهدي
لأحْسَنِها إلاّ أنتَ، وَاصرفْ عَنّى سَيَّئَها لايَصْرِفُ عَنّي سَيَّئَها إلاّ
أنتَ، لَبَّيكَ وسَعْدَيكَ، وَالخيرُ كُلُّهُ بِيَدَيكَ، والشَّرُّ لَيسَ إلَيكَ،
أنا بِكَ وَإلَيكَ، تبارَكْتَ وَتَعالَيْتَ، أستغفِرُكَ وأتوبُ إليكَ)).
أخرجه مسلم1/534 برقم(771). پێغەمبەری خوا(صلى الله
عليه وسلم) لە نوێژی فەرزو سوننەتدا خوێندویەتی. أنظر صفة الصلاة النبي ص93.
واتە:
بە نیەت و مەبەستی پاكەوە ڕووم كردە ئەو خوایەی ئاسمانەكانو زەوی بەدیهێناوەو من لامداوە
بەلای دینی حەقداو موسڵمانم و لەهاوبەش دانەران نیم، بێ گومان پەرستش و داواكردن و
نوێژو سەربڕینو كاری ژیان و كاتی مردنم كە لەسەری دەمرم تەنها بۆ پەروەردگاری جیهانیانەو
بەوە فەرمانم پێ كراوەو من لە موسڵمانانم، خوایە تۆ پادشایت هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق
جگە لە تۆ، تۆ پەروەردگارمیو من بەندەی تۆم، ستەمم لە نەفسم كردوە(بە ئەنجامدانی تاوان)و
دان ئەنێم بە گوناهمدا، ساخوایە لە هەموو گوناهەكانم خۆشبە، بە دڵنیاییەوە جگە لە تۆ
كەس لە گوناه خۆش نابێ، وە ڕێنمویم بكەو تەوفیقم بدە بۆ چاكترین ڕەوشت، كەس رێنمویی
ناكات بۆ چاكترینی ڕەوشت و ئاكار جگە لە تۆ، وە كردەوەی ناشیاوو قێزەون و خراپم لێ
دووربخەرەوە، كەس كردار خراپیم لێ دوور ناخاتەوە جگە لە تۆ، خوایە(لبَّیكَ) (ووشەیەكە
بۆ وەڵامدانەوەی بانگكارێك بەكار دەهێنرێت) واتە: خوایە بەردەوام و دامەزراوم لەسەر
گوێڕایەڵیت لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانتداو (سَعدَیكَ)(ووشەیەكە لەگەڵ ڵبَّیكَ بەكاردەهێنرێت
و لە ماناوە نزیكە لێی) واتە: گوێڕایەڵی دوای گوێڕایەڵی و وەڵامدەرەوەی جێبەجێكاری
فەرمانەكانتم، چاكە هەمووی بە دەستی تۆیەو خراپەش نادەمە پاڵ تۆ، وە من بە تۆ خۆم پەنا
دەدەم و بە تۆوە دەژیم و دەمرمو وەستاوم و بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، شایستەی ستایشی گەورەو
بەردەوامی و شكۆمەندیت و گەورەو بڵندی لە هەموو نوقسانییەك، داوای لێخۆشبوونت لێ دەكەمو
دەگەڕێمەوە بۆ لات.
( ئەهلی
سوننە بیروباوەڕیان وایە هەموو شتێك لە چاكەو خراپە خوای گەورە دروستی كردووە، سەبارەت
بە مانای ئەمەش چەند بۆچونێكیان هەیە:
یەكەم:
واتە بە هۆی خراپەوە نزیك نابینەوە لە تۆ كە ئەمە مەشهورترینیانەو بۆچونی ئیمامی ئەحمەد
و وأحمد، وإسحاق بن راهویە، ویحیی بن معین، وأبو بكر بن خزیمە، واڵازهری، وە غەیری
ئەوانە.
دووەم:
ئەدەبەن خراپە نادرێتە لای تۆ ئەگەرچی چاكەو خراپە هەر لە لای خواوەیە.
سێیەم:
خراپە بەرزنابێتەوە بۆ لات بەڵكو وتەی پاك بەرز دەبێتەوە.
چوارەم:
لە روانگەی حیكمەتی تۆوە خراپە نییە چونكە هیچ شتێكت بێ حیكمەت دروست نەكردووە. انظر المجموع شرح المهذب3/317، و عون المعبود 1/329، ونيل
الأوطار1/755، وشرح مسلم1/317.)
4-
((اللهُمَ رَبَّ جبرائيلَ، وَمِيكائيلَ،
وَإسرافيلَ، فاطِرَ السَّمواتِ وَالأرضِ، عالِمَ الغَيبِ والشَّهادَةِ، أنْتَ
تَحْكُمُ بَيْنَ عِبادِكَ فِيما كانُوا فيه يَختلِفونَ، إهدِني لِما اختُلِفَ فيهِ
مِنَ الحَقِّ بإذنِكَ إنّكَ تَهدي مَنْ تَشاءُ إلى صِراطٍ مُستَقيم)). أخرجه مسلم 1/534 برقم(770). پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه
وسلم) نوێژی شەونوێژی بەمە دەست پێ دەكرد...
واتە:
خوایە، پەروەردگاری جبرائیلو میكائیلو ئیسرافیل، بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی،
ئەی زانای غەیبو ئاشكرا،
تۆ لە
ڕۆژی دواییدا حوكم دەكەیت لە نێوان بەندەكانتدا لەو شتەدا كە لە دونیادا جیاواز بوون
تیایدا لە كاروباری ئایین، سا ڕێنمویم بكەو تەوفیقم بدە بۆ ئەو حەقەی كە خەڵكی تیایدا
جیاوازن بەئیزن و فەزڵ و ئاسانكاری خۆت (واتە دامەزراوم بكە لەسەری)، بە دڵنیاییەوە
تۆ ڕێنمویی هەركەسێك بتەوێ دەیكەیت بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
5-
((ألحَمْدُلله حَمْداً كَثيراً طَيّباً مُبارَكاً
فيه)).
واتە:
هەموو سوپاسو ستایشێك بۆ خوای گەورە سوپاسێكی زۆری پاكی پیرۆز بێ.
پیاوێك بەم دوعایە دەستی پێكرد، پێغەمبەر(صلى
الله عليه وسلم) فەرمووی: بینیم دوازدە مەلائیكەت هەڵپەیان بۆكرد تا كامیان بەرزی بكەنەوە.
رواه مسلم 1/419 برقم(600) واللفظ له، والنسائي (900)
وأبو داود وأحمد بلفظ: (( الله أكبر، الحمدلله حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه )).
وصحَّحه الألباني في صحيح سنن أبي داود برقم(763).
6-((
الله أكبرُ كَبيراً،وَالحَمدُللهِ كَثيراً،
وَسُبحانَ اللهِ بُكْرَةً وَأصِيلاً)).
واتە: بە گەورەیی دەڵێم خوا گەورەترە لە
هەموو شتێك، زۆر سوپاس و ستایشێكی زۆر بۆ خوا، وە پاكیو بێ نوقسانی بۆ خوا لە بەیانیانو
ئێواراندا.
لە ابن
عمرەوە(رضي الله عنهما) فەرمویەتی: ( لە كاتێكدا ئێمە نوێژمان دەكرد لەگەڵ پێغەمبەری
خوادا(صلى الله عليه وسلم) لە كۆمەڵەكەدا پیاوێك ئەمەی فەرموو…پێغەمبەر(صلى الله
عليه وسلم) فەرمووی كێ بوو ئاواو ئاوای ووت؟ پیاوێك لە كۆمەڵەكە فەرموی: من بووم ئەی
پێغەمبەری خوا، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) فەرمووی: سەرم سووڕما لـێی دەرگاكانی
ئاسمانی بۆ كرانەوە). مسلم 1/420 برقم(601).
7- پێغەمبەری
خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر هەڵبسایەو شەونوێژی بكردایە دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ لَكَ الحَمْدُ أنْتَ نُورُ السَّمواتِ والأرضِ
ومَنْ فيهنَّ، ولَكَ الحَمْدُ أنْتَ قَيّمُ السَّمواتِ والأرضِ وَمَنْ فِيهنَّ، [وَلَكَ
الحَمْدُ أنْتَ رَبُّ السّمواتِ وَالأرضِ وَمَنْ فيهنَّ] [وَلَكَ الحَمْدُ لَكَ
مُلْك السّمواتِ وَالأرضِ وَمَنْ فيهنَّ] [وَلَكَ الحَمْدُ أنْتَ مَلِكُ السّمواتِ
وَالأرضِ] [وَلَكَ الحَمْدُ] [أنتَ الحَقُّ، وَوعْدُكَ الحَقُّ، وَقَولُكَ الحَقُّ،
ولِقاؤُكَ الحَقّ، وَالجَنّةُ حَقٌّ، وَالنّارُ حَقٌّ، وَالنَّبيّونَ حَقٌّ،
وَمُحَمّدٌ (صلى الله عليه وسلم) حَقٌّ، وَالسّاعَةُ حَقٌّ] [اللَّهُمَّ لَكَ
أسْلَمْتُ، وَعَليكَ تَوكّلْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَإليكَ أَنبْتُ، وَبِكَ خاصَمْتُ،
وَإليكَ حاكمْتُ، فاغفِرلي ماقَدَّمْتُ، وَما أخَّرْتُ، وَما أسرَرتُ، وَما
أعلَنْتُ] [أنْتَ المُقَدِّمُ، وَأنْتَ المُؤَخِّرُ لا إلهَ إلاّ أنتَ] [أنتَ إلهي
لا إلهَ إلاّ أنْتَ])). البخاري مع الفتح
3/3و 11/116و 13/371، 423، 465 برقم(1120)
ومسلم مختصراً بنحوه 1/532 برقم(769). پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نوێژی شەونوێژی
بەمە دەست پێ دەكرد...
واتە: خوایە هەموو ستایشێك بۆ تۆیە، تۆ
ڕۆشنكەرەوەی ئاسمانەكان و زەویو هەموو ئەو شتانەی كە تیایدان بە دەستەڵاتی خۆت، وە
هەموو ستایشێك بۆ تۆیە تۆ هەڵسوڕێنەرو پارێزەری
ئاسمانەكان و زەویو هەموو ئەو شتانەی كە تیایدان، هەموو ستایشێك بۆ تۆیە تۆ
خاوەن و پەروەردگاری ئاسمانەكان و زەویو ئەو شتانەی كە تیایدان، هەموو ستایشێك بۆ
تۆیە موڵكی ئاسمانەكان و زەویو چی تێدایە هی تۆیە، هەموو ستایشێك بۆ تۆیە تۆ پادشای
ئاسمانەكان و زەویت، هەموو ستایشێك بۆ تۆیە، تۆ (بە بوون و هەبوونت) ڕەواو ڕاستیو
بەڵێنەكەت ڕاستەو ووتەكەت ڕاستەو بینین و گەیشتن پێت لە قیامەتدا ڕاستەو بەهەشت ڕاستەو
ئاگری دۆزەخ ڕاستەو پێغەمبەران(علیهم الصّلاة والسّلام) ڕاستن و محمد(صلى الله
عليه وسلم) ڕاستەو ڕۆژی دوایی ڕاستە، خوایە گوێڕایەڵ و تەسلیمی تۆ بووم و پشتم بە
تۆ بەستو كاروبارم تەسلیمی تۆ كردو ئیمانم بە تۆ هێناوەو گەڕامەوە بۆ لای تۆو بە پشتیوانی
تۆوە بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، وە حوكمی كێشەی خۆم و ئەو كەسەی مل نادات بۆ هەق
تەنها دێنمەوە بۆ لای تۆ، سا لەو گوناهانەم خۆشبە كە پێشم خستوەو لەوانەش كە دوام خستووەو
ئەوەی بە پەنهانی ئەنجاممداوەو ئەوەی ئاشكرام كردووە، تۆ پێشخەری و تۆ دواخەریو هیچ
پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە تۆ، تۆ پەرستراوی منی، هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگە
لە تۆ.
8-
(سُبحانَ اللهِ) (دە)جار، (لا الهَ الاّ الله) (دە)جار، (الحَمدُللهِ) (دە)جار، (أللهُ أكبَر) (دە)جار، (أستَغفِرُ اللهِ) (دە)جار.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموی: (...ئەی
دایكی رافع كە هەستایت بۆ نوێژ ئەمە بڵێ.....ئەگەر تۆ (دە)جار ووتت: (سبحان الله)
خوای گەورە دەفەرموێت ئەمە بۆ منە، وە ئەگەر ووتت: (لا اله الا الله) دەفەرموێت: ئەمە
بۆ منە، ئەگەر ووتت: (الحمدلله) دەفەرموێت: ئەمە بۆ منە، ئەگەر ووتت: (الله اكبر) دەفەرموێت:
ئەمە بۆ منە، وە كاتێ ووتت: (استغفر الله) دەفەرموێت: ئەوە لێت خۆش بووم). وحسَّنه الألباني أنظر السلسلة الصحيحة (3338) وقال في الضعيفة14/287:
إسناده حَسَن.
9-
(اللهُ أكبَر) (دە)جار، (الحَمدُللهِ) (دە)جار، (سُبحانَ اللهِ) (دە)جار، (لا الهَ الاّ الله) (دە)جار، (أستَغفِرُ الله) (دە)جار، وە دەڵێت: ((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي،
{وَعَافِنِي} )) دە جار، وە دەڵێت:
((اللَّهُمَّ إنِّي أعوذُ بِكَ مِنَ الضّيقِ يَومَ
الحِساب)) (دە)جار.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)شەونوێژی
بەمە دەست پێ ئەكرد. رواه أحمد والطبراني وقال الألباني
في أصل صفة صلاة النبي1/267: وهذا إسناد صحيح. و قال في زيادة (وعافني): رواه أبو داود(1/122)
، والنسائي(1/240)، وابن ماجه وسنده حَسَن. لە ڕیوایەتێكی تردا: دوای (دە) جارەكان،
یەكجار دەڵێت: (اللًّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي، وَعَافِنِي،
أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ ضِيقِ الْمَقَامِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)رواه النسائي وابن
ماجه وقال الألباني في صحيح وضعيف سنن النسائي (4/261) برقم(1617): حسن صحيح.
10-
((سُبحانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمدِكَ وَتَبارَكَ
اسمُكَ وَتَعالى جَدُّكَ وَلا إلهَ غَيرُكَ)) ئینجا دەڵێت: ((لا إلهَ إلاّ الله)) (سێ)جار، پاشان دەڵێت: ((اللهُ أكبَرُ كَبیراً)) (سێ)جار، وە دەڵێت: ((أعوذُ بِاللهِ السَّميعِ العَليمِ مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيمِ
مِن هَمزِهِ وَنَفخِهِ وَنَفثِهِ)).
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) نوێژی
شەونوێژی بەمە دەست پێ دەكرد...رواه أبوداود أنظر صحيح
وضعيف سنن أبي داود1/2 برقم(775) وصحَّحه الألباني، وأنظر أصل صفة صلاة النبي(صلى
الله عليه وسلم) ص252.
واتە: پەنا ئەگرم بە خوای بیسەری زانا لە
شەیتانی دوورخراوە لە (شێتی و خنكاندن و كوشتنی) و (فیزوخۆبەزلزانینی) و (هۆنراوە پوچەكانی).
11-
((سُبحانَ رَبِّ العاڵمین)) ماوەیەكی زۆر
ئەوەستا، پاشان دەیفەرموو: ((سُبحانَ اللهِ ۆبِحَمدِهِ))
ماوەیەكی زۆر دەوەستا. رواه النسائي وللترمذي نحوه
وقال: هذا حديث حسن صحيح، وصحَّحه الألباني في مشكاة المصابيح1/270 برقم(1218).
تێبینی: وا باشە هەر جارەو یەكێك لەم دوعایانە
بخوێنرێت چونكە پرسیار كرا لە شێخ محمد العثیمین(ڕەحمەتی خوای لێ بێت): (ئایا ئەكرێت
چەند دانەیەك لەم زیكرانەی (استفتاح) بەیەكەوە لە یەك نوێژدا بخوێنرێت؟ فەرموی: نەخێر
بەیەكەوە كۆناكرێنەوە....). الشرح الممتع على زاد
المستقنع 3/67.