1-
((سُبحانَ ربِّيَ العَظيم)) سێ جار. أخرجه أهل السنن وأحمد، وانظر صحيح الترمذي 1/83. وە هەندێك
جار زیاد لە (سێ جار) دووبارەی دەكردەوە، وە زیادەی: (ۆبِحَمدهِ) لە كۆمەڵێك لە هاوەڵانەوە
گێڕدراوەتەوە بە چەندان سەنەدی جیاواز كە یەكتری بەهێز دەكەن. برِوانة (صفة صلاة النبي(صلى الله عليه وسلم) ص 133) الطبعة الثانية
من الجديدة1417هـ– 1996 م .
واتە: پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی
بۆ پەروەردگاری مەزنمە.
2-
((سُبحانكَ اللَّهُمَّ رَبَّنا وَبِحَمدِكَ
اللَّهُمَّ اغفِر لي)). البخاري 1/99 برقم(794)
ومسلم 1/350 برقم(484).
واتە: پاكی و بێ كەم و كورتی و گەورەیی
بۆ تۆیە پەروەردگارم سوپاس و ستایش لایەقی تۆیە، سا خوایە لێم خۆشبە.
3-
((سُبّوحٌ قُدُّوُسٌ رَبُّ المَلائِكَةِ
وَالرُّوحِ)). مسلم 1/353 برقم(487) وأبوداود
1/230 برقم(872).
واتە: خوایە بەریت لە هەموو ناتەواوی و
هاوەڵێك و هەرشتێك لایەق نەبێت بە پەرستراوێتیت، وە پیرۆزو پاكیت لە هەر شتێك لایەق
نەبێت بە خالقێتیت، ئەی پەروەردگاری مەلائیكەتان و ڕۆح (كە بریتییە لە جیبریل، یان
جۆرێك لە مەلائیكەتەكان، یان بریتییە لە ڕۆح).
4-
((اللَّهُمَّ لَكَ رَكَعْتُ، وَبِكَ آمَنتُ،
وَلَكَ أسلَمتُ، خَشَعَ لَكَ سَمعي وَبَصَري، وَمُخِّي، وَعَظْمي، وَعَصَبـي، [وَما
استَقَلَّتْ بِهِ قَدَمي])). مسلم 1/534
والأربعة إلاّ ابن ماجه، ومابين المعكوفين عند ابن بلفظها، انظر صحيح ابن حبان
برقم(1901)، وصحيح ابن خزيمة برقم(607).
واتە: خوایە بۆ تۆ چەمیمەوەو ئیمانم بە
تۆ هێناو تەسلیمی تۆ بووم و بیستن و بینینم و مۆخ و ئێسقان و دەمارو هەموو ئەم لاشەیەم
كە قاچەكانم هەڵیان گرتووە گوێڕایەڵ و ملكەچی تۆ بوو.
5-
((سُبحانَ ذي الجَبَروتِ، وَالمَلَكوتِ،
والكِبريآءِ، والعَظَمَةِ)). أبوداود 1/230 برقم(873)
والنسائي2/191 وأحمد6/24 وصححه الألباني في المشكاة(882). ثيَغةمبةرى خوا(صلى الله
عليه وسلم) لة رِكوعى شةونويَذدا ئةمةى خويَندووة.
واتە: پاكی و بێ عەیبی بۆ تۆیە ئەی خاوەنی
قەهرو تەصەروفی بێ سنوورو موڵك و گەورەیی و مەزنی.
تێبینی: دەربارەی ئەوەی كە ئایا دروستە
لە یەك ڕكوعدا چەند دوعایەك لەمانە بخوێنرێت: زانایان جیاوازن. شێخ ئەلبانی فەرمویەتی:
(ئەگونجێت پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بەیەكەوە وتبنی یان هەندێكیانی بە یەكەوە
وتبێت، یان یەك دانەیانی خوێندبێت و دەقێكمان نییە تەرجیحی یەكێك لەم گریمانانە بكات.....
ابن القیم لە (زاد)دا هەردوكی هێناوە، وە النووی لە (الأذكار)دا پێی وایە لێرەو لە
هەموو بابەتەكانی تریشدا دروستە ئەگەر گونجا، وە صدیق حسن خان پێی وایە هەرجارەو دانەیەكیان
بخوێنرێت، چونكە هیچ بەڵگەیەك لەسەر كۆكردنەوەی نییەو پێغەمبەری خواش(صلى الله
عليه وسلم) بەیەكەوە نەیفەرموە، شێخ ئەلبانیش لەگەڵ ئەم ڕایەدایەو دەفەرموێت مەگەر
بیەوێت ركوعەكەی درێژ بكاتەوەو نزیكی بكاتەوە لە وەستانی، چونكە پێغەمبەری خوا(صلى
الله عليه وسلم) ئەمەی كردووە، ئەو كاتیش ناتوانێت ئەمە بكات مەگەر بەو شێوەی كە نەوەوی
فەرمویەتی، یان بە دووبارە كردنەوەی زیكرەكە كە ئەمەیان نزیكترە لە سوننەتەوە.
والله اعلم). أصل صفة صلاة النبي (2/649-650).