خوای گەورە دەفەرموێت: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] (غافر:60)
واتە: خوای پەروەردگارتان فەرمانتان پێدەكات بە پاڕانەوەو بەڵێنی داونەتێ بە وەڵام دانەوەی، ئەوانەی لە پەرستش و پاڕانەوە لێم و تەوحیدم یاخین ئەچنە دۆزەخەوە بە بێڕێزی و سەرشۆڕی و ڕیسوایی.
واتە: ئەگەر بەندەكانم پرسیاریان لێ كردی لە بارەی منەوە ئەوە
من نزیكم لێیانەوە، وەڵامی پاڕانەوەیان دەدەمەوە ئەگەر لێم بپاڕێتەوەو داوا بكات،
دەبا ئەوانیش وەڵامی فەرمانەكانی من بدەنەوەو باوەڕی تەواوم پێبێنن بۆ ئەوەی
ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە.
واتە: پاڕانەوە پەرستشە. پەروەردگارتان دەفەرموێ: لێم
بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە.
واتە: پەروەردگاری پاك و بەرزی ئێوە بەشەرم بەڕێزە شەرمی لێ
دێت كاتێك بەندەیەكی هەردوو دەستی بۆ بەرزبكاتەوەو بپاڕێتەوە كە بەبێ ئومێدی و بە
بەتاڵی بگەڕێنێتەوە.
واتە: هیچ موسڵمانێك نییە كە بپاڕێتەوە لە خوای گەورە
بەداواكارییەك كە تاوانو بێ بەزەیی نەبێت ئیلا خوای گەورە یەكێك لەم سێ شتەی
دەداتێ:
1- یان پاڕانەوەكەی بۆ پێش دەخاتو گیرا دەبێت.
2- یان بۆی هەڵدەگرێ بۆ پاداشتی قیامەت.
3- یان بەئەندازەی پاڕانەوەكەی خراپەو بەڵای لێ دوور دەخاتەوە،
وتیان: كەواتە زۆر دەپاڕێینەوە، ئەویش فەرمووی: خوای گەورە زۆرتر پاداشتتان پێ
دەبەخشێ.