1- شەش
ڕۆژ لە مانگی شەوال(شەشەڵان): پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( هەر
كەسێك مانگی ڕەمەزان بگرێت و بە دوایدا شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بگرێت وەكو ڕۆژووی ساڵەكە
وایە)). مسلم 2/822 وغيره.
2-
(نۆ)ڕۆژی سەرەتای مانگی( ذي الحِجّة) نۆمینەی حاجیان. رواه
أحمد (21829) وأبوداود (2437) وصحَّحه الألباني في صحيح أبي داود 7/196. وة
(هیچ ڕۆژێك نییە بە ئەندازەی ئەم ڕۆژانە كردەوەی چاكە تیایدا لای خوای گەورە خۆشەویستر
بێت). رواه البخاري (969).
3- مانگی
موحەڕەم: (( چاكترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان مانگی موحەڕەمە…)). مسلم 2/821 وغيره.
4- مانگی
شەعبان. البخاري 4/213 ومسلم 2/811.
5- دووشەممەو
پێنج شەممەی هەموو هەفتەیەك. رواه أبو داود(2436)
والترمذي والنسائي وابن ماجه بألفاظٍِ مختلفةٍ. وصحَّحه الألباني
في صحيح أبي داود(2105).
6- ڕۆژە
سپییەكان(اڵایامُ البیض) واتە(13،14،15)ی هەموو مانگێك(مەبەست مانگی كۆچییە). مسلم 2/818 وغيره عن أبي قتادة.
تێبینی: بۆیە پێی دەوترێ (أیّامُ البیض)
چونكە مانگ لەو سێ شەوەیدا زۆر ڕووناكەو دیارە.
7- ڕۆژ نا ڕۆژێك: (( لە ڕۆژووی داود پێغەمبەر(علیه
الصلاة والسلام) چاكتر نییە كە نیوەی ساڵی
دەگرت، ڕۆژێك بگرەو ڕۆژێك بشكێنە)). البخاري 4/224
ومسلم 2/817.
تێبینی: ئەمەش بە مەرجێك شەرع ڕازی بێت
پێی و نەكەوێتە ئەو ڕۆژانەی كە دروست نییە بە ڕۆژوو بێت تیایدا وەك: ( دوو جەژنەكە،
أیّام التَّشریق، ڕۆژی هەینی بە تەنها، ڕۆژی شەممە بە تەنها و بەمەبەست(مەگەر بۆ فەرز
بێت، یان بكەوێتە ڕۆژێكەوە كە سوننەتە تیایدا بە ڕۆژوو بیت)…هتد).
8- ڕۆژووی عەرەفە: (( ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە
خوای گەورە دەیكاتە مایەی سڕینەوەی گوناهی ساڵێكی پێشووی، وە ساڵێكی دوایی)). مسلم 2/818.
9- ڕۆژووی عاشورا، واتە(10)ی مانگی موحەرەم: ((…
وە ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا خوای گەورە گوناهی
ساڵێكی پێشوی پێ دەسڕێتەوە )). مسلم 2/818. پێغەمبەری
خوا(صلى الله عليه وسلم) دەیەم ڕۆژی گرت و فەرمووی ئەگەر ساڵێكی تر بمێنم نۆیەمیش دەگرم،
بەڵام ئەوە بوو لە ساڵی داهاتوودا وەفاتی كرد.