بڵێ: ((ألحَمدُلله
الَّذي عافاني مِمّا ابتَلاكَ بهِ، وَفَضَّلَني عَلى كَثيرٍ مِمَّن خلَقَ تَفضيلاً
)).
واتە: هەموو ستایشێك بۆ ئەو خوایەی منی
پاراست لەوەی تووشی تۆی كردوەو فەزڵی منی داوە بەسەر زۆرێك لە دروستكراوەكانیدا.
هەركەسێ ئەمە بڵێ لەو بەڵایەی تووش نابێ.
الترمذي 5/494 و 5/493 برقم(3432) وانظر صحيح الترمذي 3/153. لە ڕیوایەتێكی
تردا: (ئەگەر یەكێك لە ئێوە توش بوو بە بەڵایەكی بینی و ووتی: (الْحَمْدُ للهِ
الَّذِي عَافَانِي مِمَّا ابْتَلاَكَ بِهِ وَ فَضَّلَنِي عَلَيْكَ وَ عَلَى
كَثِيرٍ مِنْ عِبَادِهِ تَفْضِيلا) ئەوا شوكرانەبژێری خوای گەورەی كردووە لەسەر ئەو
نیعمەتە). رواه البيهقي في شعب الإيمان (4443) وحسَّنه الألباني أنظر صحيح الجامع
برقم(555).
تێبینی(1): هەرچەند گەورەترین بەڵا بەڵای
دین و تاوان و سەرەنجامەكانییەتی، بەڵام لێرەدا هەردوو بەڵای دینی و لاشەو دونیاییش
دەگرێتەوە وەك ئیبن القیم فەرمویەتی. برِوانة عدة الصابرين
وذخيرة الشاكرين ص58.
تێبینی(2): أبو العلا المباركفوری فەرمویەتی:
(الطیبی لە شەرحیدا فەرمویەتی: ئەمە لە بەرامبەر كەسێك كە ئەگەر گیرۆدە بوو بە ئەنجامدانی تاوان و سەرپێچییەكان، بەڵام ئەگەر نەخۆش بوو یان
ناتەواو بوو باش نییە بیڵێت، القاریء فەرمویەتی: بەڵكو دەیڵێت لەبەر ئەوەی لە فەرمودەكەدا
هاتووە، بەڵام دەنگ بەرز ناكاتەوەو بە نزمی ئەیڵێت، جگە لە بەرامبەر كەسی فاسق، بگرە
بەرامبەر بەویش ئەگەر مەفسەدەیەك دروست دەبوو لەمەدا، وە دەنگ بەرز ئەكاتەوە تا ئەو
كەسەی بەڵای دینی هەیە بیبیستێت ئەگەر ویستی
ڕایبچڵەكێنێت و ئومێدی ئەكرد دەست لە تاوانەكەی هەڵگرێت). تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي(9/276).
تێبینی(3): زانایان فەرمویانە: پێویستە
ئەم زیكرە بە نهێنی بوترێت بە جۆرێك تەنها خۆی بیبیستێت و كەسی خاوەن بەڵاكە گوێی لێ
نەبێت، مەگەر بەڵاكەی بریتی بێت لە تاوان و سەرپێچی، ئەو كات ئەگەر مەفسەدەیەكی تیانەبوو دەنگ بەرز دەكاتەوە
تا كەسەكە بیبیستێت و بە خۆیدا بچێتەوە. فيض
القدير(6/130) وتحفة الأحوذي(9/276).