1- پێش
نیوەڕۆ چوار ڕكات و لە پاشییەوە چوار. هەركەس پارێزگاریان بكات خوای گەورە حەرامی ئەكات
لە ئاگری دۆزەخ كە تێی بچێت). أبوداود(1269) والترمذي(428) وقال: حديث حسن صحيح غريب.
یان لە پێشییەوە دوو. البخاري(رقم
601 - البغا) ومسلم 1/573.
2- چوار
ڕكات پێش نوێژی عەسر. (ڕەحمەتی خوا لەو كەسە بێت لە پێش نوێژی عەسردا چوار ڕكات دەكات).
أبوداود(1171) والترمذي(430) وقال: غريب حَسَن. وحسَّنه
الألباني في صحيح الجامع(3493). )
یان دوو ڕكات. البخاري (رقم 601- البغا) ومسلم 1/573 .
تێبینی: بە لای هەندێك لە زانایانەوە دوای
نوێژی عەسر دوو ڕكات سوننەت هەیەو چەند فەرمودەیەكی صەحیحیشی لەسەرە. انظر مسلم برقم(835). وأنظر السلسلة الصحيحة6/1010
برقم(2920). هەندێك لە زانایانی تریش بە مەكروهی ئەزانن و ئەڵێن ئەوە سوننەتی
دوای نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەردەوام بوون لەسەری تایبەت بووە بە پێغەمبەری خواوە(صلى
الله عليه وسلم). بڕوانە فتح البارى2/375.
3- دوو
ڕكات پاش مەغریب. البخاري(1126) وە پێغەمبەری خوا(صلى
الله عليه وسلم) فەرمووی: (ئەم نوێژە لە ماڵەوەتان بكەن). رواه الترمذي(604) وقال: هذا حديث غريب, والنسائي(1600) وابن ماجه(1165) و حسَّنه الألباني في صحيح
الجامع(4084). )
وە دوو ڕكات لە پێشییەوە. البخاري رقم(599- البغا) ومسلم 1/573.
4- دوو
ڕكات پاش عیشا. مسلم 1/504.
وە دوو ڕكات لە پێشییەوە. البخاري(رقم 601- البغا) ومسلم 1/573.
5- دوو
ڕكات پێش بەیانی. پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هیچ نوێژێكی سونتەتی بە ئەندازەی ئەمە
پارێزگاری نەدەكردو بەردەوام نەدەبوو لەسەری. البخاری
3/45 ومسلم 1/501. وە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێ: ئەم دوو ڕكاتە
چاكترە لە دنیاو چی تێدایە. رواه مسلم(725).
سوننەتە لە یەكەم ڕكاتدا سورەتی [الكافِرونَ]و
لە دووەمدا[ الإخلاص ] بخوێندرێت. مسلم 1/502.
وەپێغەمبەری خوا هەندێك جار لە ركاتی یەكەم
(قولوا آمنا بالله وما أنزل إلينا..).البقرة, (الآية:136) و لە ركاتی دووەم (تعالوا إلى كلمة سواء بيننا وبينكم). آل عمران (الآية: 64),
يان (فلما أحس عيسى.. ) آل عمران (الآية: 52) ی خوێندووە. أخرجه
مسلم برقم(727).
تێبینی: سوننەتە دوای ئەنجام دانی نوێژی
سوننەتی پێش بەیانی لەسەر لای ڕاست ڕابكشێت وەك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كردوویەتی.
رواه البخاري(3/35).
6- نوێژی
چێشتهەنگاو(الضُحی): (2-4-6-8) ڕكاتە. باش وایە كە بە دوو دوو بیكەیت و كاتەكەی لەو
كاتەوە دەست پێ دەكات كە خۆر بە ئەندازەی ڕمێك بەرز دەبێتەوە, (وە چاكتر وایە كە ڕۆژ
گەرم دەبێت بكرێت), تا كاتی لادانی خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان. البخاري 4/226 ومسلم 1/499.
وەسوننەتیشە لە مزگەوتدا بكرێت. رواه أحمد والطبراني بإسناد جيد, وصحَّحه الألباني في صحيح الترغيب
والترهيب (668).
7- شەونوێژ:
لایەنە زۆرەكەی(13) ڕكاتە بە دوو ڕكاتی سوننەتی فەجرەوە, بە ڕكاتێكی تاك كۆتایی پێ
دێت. مسلم 1/509.
بەڵام نوێژی تەراویح(11) ڕكاتە. أخرجه الشيخان و غيرهما وانظر صحيح أبي داود(1212).
تێبینی: زانایان دەربارەی ژمارەی ڕكاتەكانی
نوێژی تەراویح و شەونوێژ زۆر وتەیان هەیە, زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن ئەصڵ ئەوەیە
ئەگەر بتوانێت تەنها(11) ڕكات بكات و درێژی بكاتەوە زیاتر نزیكترە لە سوننەتەوە, بەڵام
ئەگەر لەو ژمارەیە زیاتریش بكات دروستەو هیچی تیا نییە. بۆ
درێژەی ئەم بابەتەش بڕوانە مجموع الفتاوى لإبن تيمية23/113 و شرح النووي على مسلم3/70
و نيل الأوطار3/63.
8- نوێژی
ویتر: (1-3-5) تا(13) ڕكاتە. الترمذي(457)وقال: حديث
حَسَن, والنسائي(1708) وابن ماجه, وقال الألباني: صحيح الأسناد. أنظر صحيح وضعيف
سنن النسائي(1727).
وە دوو ڕكاتیش لە دواوەی. ابن خزيمة في(صحيحه) و الدارمي وغيرهما وهو مخرج في الصحيحة.
ورواه مسلم من فعلهِ(صلى الله عليه وسلم)، انظر قيام رمضان للألباني ص(33), وانظر (كشف
الستر عن حكم الصلاة بعد الوتر) لابن حجر.
9-سڵاوی
مزگەوت (تَحِیةُ المَسجِد): دوو ڕكاتە كاتی چوونە مزگەوت پێش دانیشتن ئەنجام دەدرێت.
البخاري 1/537 ومسلم 1/495 وغيرهما.
10-
نوێژی داوای چاكە كردن(الإستِخارَە): دوو ڕكاتە. البخاري
7/162.
11-
دوو ڕكات لە نێوان هەموو بانگ و قامەتێكدا. البخاري
(رقم 601 - البغا) ومسلم 1/573 برقم(838).
12-
نوێژی دەست نوێژ: دوای دەستنوێژ شتن, دوو ڕكاتە. هەر كەسێك دەست نوێژی چاك بشوات و
پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات و لەگەڵا خۆیدا مەشغوڵ نەبێت تیایدا خوای گەورە لە گوناهی
لەوەو پێشی خۆش دەبێت. البخاري 1/266 ومسلم 1/204.
13-
سوننەتی دوای نوێژی جومعە: چوار ڕكات لە مزگەوت. مسلم
(881) وغيره عن أبي هريرة(رضي الله عنه).
یان دوو ڕكات لە ماڵەوە. مسلم(882) عن ابن عمر .
تێبینی: نوێژی سوننەتە ڕەواتیبە موئەكەدەكان
(12) ڕكاتن:
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:
(( هەر كەسێك بەردەوام بێت لەسەر دوانزە ڕكات نوێژی سوننەت لە ڕۆژدا خوای گەورە ماڵێكی
لە بەهەشتدا بۆ دروست دەكات: چوار ڕكات پێش نیوەڕۆو دوو ڕكات لە دوایەوە و دوو ڕكات
پاش مەغریب و دوو ڕكات دوای عیشاو دووڕكات پێش نوێژی بەیانی )). رواه الترمذي(412) والنسائي(1140) وابن ماجه عن عائشة(رضي
الله عنها) وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع(6183).
14-
نوێژی تەواف: دوو ڕكاتە, دوای ئەنجامدانی تەواف ئەنجام دەدرێت و سوننەتە لە پشت مەقامەوە
بكرێت, ئەگەر بیری چوو هەر كات و لە هەر جێگایەك بیری كەوتەوە ئەنجامی دەدات. البخاري(393) ومسلم(1218).