خوای گەورە دەفەرموێت: [الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ ] (آل عمران: 17)
واتە: ئیمانداران ئەمانە سیفەتیانن: خۆراگرن و شان ئەدەنە بەر فەرمانەكانی خوا، هەمیشە راست بێژو راستگۆن، ملكەچ و گوێرایەڵن، هەموو كات خەریكی نوێژو خواپەرستین، سامان بەخشن، بەر لە نوێژی بەیانییش خەریكی شەو نوێژو، پارانەوەی لێخۆشبوونن.
واتە: ئەوانە كەمێك لە شەودا دەخەوتن و هەر سەرقاڵی شەونوێژ بوون،
وە لەبەرەبەیان و پێش نوێژی بەیانی خەریكی داوای لێخۆشبوون كردن بوون.
واتە: خوای پەروەردگار بە زاتی خۆی هەموو شەوێك( بە دابەزینێك كە
شایستەی ئەو بێت) دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا كاتێ كە سێ یەكی كۆتایی شەو دەمێنێت،
دەفەرموێت: كێ لێم دەپاڕێتەوە با وەڵامی بدەمەوە، كێ داوام لێ دەكات با پێی ببەخشم،
كێ داوای لێخۆشبوونم لێ دەكات تا لێی خۆشبم.
واتە: نزیكترین كاتێك كە پەروەردگار لە بەندەكەیەوە نزیك بێت لە
سێ بەشی كۆتایی شەودایە(ئەو كاتەی خوای گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا)، ئەگەر توانیت
لەو كەسانەبێت كە یادی خوای گەورە دەكەن لەو كاتەدا ئەوا ببە.