سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی بەسەرداهاتنی شتێكی خۆش یان ناخۆشدا

أغسطس 21, 2022

 1-پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەگەر شتێكی خۆشی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: ((ألحَمْدُللهِ الَّذي بِنِعْمَتِهِ تَتِمُّ الصّالحِاتُ)).

واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ ئەو خوایەی كە بە نیعمەتی ئەوەوە هەموو چاكەكان تەواو دەبێ‌.

وە ئەگەر شتێكی ناخۆشی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو:

(( ألحَمْدُللهِ عَلی كُلِّ حالٍ )). واتە: هەموو سوپاس و ستایشێك بۆ خوایە لەسەر هەموو بارێك. أخرجه ابن السني في عمل اليوم والليلة برقم(378) والحاكم وصحَّحه 1/ 499 وصحَّحه الألباني في صحيح الجامع 4/201 برقم(4640).

 2-((خوای گەورە هەر نیعمەتێكی دابێت بەسەر هەر عەبدێكداو وتبێتی: (الحَمدُللهِ) ئیلا ئەوەی كە پێی بەخشیوە (لە سوپاسكردنی خوا) باشترە لەوەی كە لێی گرتۆتەوە )). رواه ابن ماجه برقم(3805)، وحسَّنه العلاّمة الألباني كما في السلسلة الضعيفة(5/24).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©