1- عبداللەی
كوڕی الزبیر(رەزای خوایان لـێ بێت) ئەگەر گوێی لە هەورەگرمە بوایە وازی لە قسەكردن
دەهێناو دەیفەرموو:
((سُبْحانَ الَّذي
يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ، وَالمَلائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ)). الموطأ 2/992 وقال الألباني: صَحيح الإسناد موقوفاً. الكلم
الطيب ص135.
واتە: پاكیو بێ نوقسانی بۆ ئەو خوایەیە
كە هەورەگرمە تەسبیحاتو ستایشی دەكات، وە فریشتەكانیش لە ترسی ئەو تەسبیحاتی دەكەن.
2- لە
عبداللەی كوڕی عەباسەوە(رەزای خوایان لـێ بێت) ئەگەر گوێی لە دەنگی هەورەگرمە بوایە
دەیفەرموو: ((سُبْحَانَ الَّذي سَبَّحْتَ لَهُ)).
واتە: پاك و بێ نوقسانی بۆ ئەو خوایەی تەسبیحاتی
بۆ كرا.
(......وە دەیفەرموو: هەورە گرمە مەلائیكەتێكە
هەورەكان پێش خۆی دەدا هەروەك چۆن شوان مەڕوماڵاتی پێش دەدات). الأدب المفرد برقم(722)، وحسَّنه الألباني في صحيح الأدب برقم(559).
وە لە ابن عباسەوە(رەزای خوایان لـێ بێت)
دەفەرموێت: (چەند جولەكەیەك هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) و وتیان:
ئەی أبا القاسم هەواڵمان بدەرێ دەربارەی (الرَّعد) چییە؟ فەرموی: مەلائیكەتێكە دانراوە
بە هەوارەكانەوە قامچییەكی پێیە (لە شێوەی دروستكراو لە پەڕۆ) لە نور (یان لە ئاگر)
هەورەكانی پێ دەگێڕێت بەرەو ئەو شوێنەی خوای گەورە ویستی لێ بێت، ووتیان: ئەی ئەو
دەنگە چییە كە دەیبیستین؟ فەرموی: دەنگی لێخوڕینییەتی بۆ هەورەكان تا دەیانبات بۆ ئەو
شوێنەی فەرمانی پێ كراوە، وتیان: ڕاست ئەكەی......). رواه
أحمد (1/274)، والترمذي برقم (3117)، وصحَّحه الألباني، وانظر الصحيحة برقم
(1872).
تێبینی: (البَرق) بریتیە لەو ڕووناكیەی
لە كاتی هەورو هەڵادا لە ناكاو لە ئاسمانەوە دەردەكەوێت و بە دوایدا دەنگێك دێت، (الرَّعد)
بریتییە لە دەنگی هەورەگرمە، ئەو دەنگەی لە دوای دەركەوتنی ڕووناكی بەرقەوە دێت، وە
بەرهەردوكیان (البَرق) و (الرَّعد) دەوترێت: (الصاعِقة).