لە أبی بكرە(رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: پیاوێك لە خزمەتی پێغەمبەری خوادا(صلى الله عليه وسلم) مەدحی پیاوێكی تری كرد، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموی: ((وَیحَك(ماڵوێران)، گەردنی هاوڕێكەت قرتاند، گەردنی هاوڕێكەت قرتاند-دووبارەی دەكردەوە- پاشان فەرموی: ئەگەر یەكێ لە ئێوە هەردەبوو بە چاكە باسی هاوەڵەكەی بكات بابڵێ: ((أحسِبُ فُلاناً وَاللهُ حَسيبُهُ ولا أُزَكِّى على اللهِ أحَداً، أحْسِبُهُ - إن كانَ يَعلَمُ ذَاكَ – كَذا وَكَذا)). رواه مسلم 4/2296 برقم(3000) والبخاري برقم(2662).
واتە: وا گومان دەبەم و وابزانم كە فڵانە
كەس كە خوای گەورەش باشتر دەیناسێو دەزانێ و عاقیبەتی كەس بەباش لە قەڵەم نادەم و
بڕیار نادەم بەسەر ئەوەی كە تەنها خوای گەورە دەیزانێت، وای دەناسم _ ئەگەر ئەو سیفەتەی
تێدا شك برد _ ئاواو ئاوایە.
تێبینی: پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه
وسلم) فەرمانی كردووە بە خۆڵ كردن بەدەموچاوی
مەدح كاراندا:
واتە: پیاوێك هەستایە سەر پێو دەستی كرد
بە مەدح كردنی ئەمیرێك لە ئەمیرەكان. مقدادیش هەستاو خۆڵی دەكرد بە دەموچاویدا و فەرموی:
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمانی پێكردوین كە خۆڵ بكەین بە دەموچاوی مەدحكاراندا.
ئیمامی نەوەوی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی:
(المقداد)ی راوی فەرمودەكەو كۆمەڵێكی تر كاریان بە ڕوكەشی فەرمودەكە كردووە بەوەی خۆڵیان
كردووە بە دەموچاوی مەدح كارەكەدا، هەندێكی تر دەڵێن: واتا بێ هیوایان بكەن و هیچیان
مەدەنێ لەسەر مەدحەكەیان). شرح النووی علی مسلم
18/128.
هەر لەبەر ئەمە زانایان تەئویلی ئەم فەرمودەیەیان
وا كردووە كە مەبەست پێی ئەو كەسەیە كە مەدحی ڕووبەڕووی خەڵكی دەكات بە بەتاڵ...پاشان
پێنج لێكدانەوەی زانایان دێنێتەوە بۆ فەرمودەكە). فتح
الباري لابن حجر 17/225.