جابر(ڕەزای خوای لێ بێت) لە باسی شێوازی حەجی پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((....كاتێك نزیك بوویەوە لە صەفا فەرمووی: [إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللهِ ] أبدَأُ بِما بَدَأَ اللهُ بِهِ)).
واتە: ( صەفاو مەروە لە دروشمەكانی خوای
گەورەیە كە دایناوە، بەوەیان دەست پێدەكەم كە خوای گەورە دەستی پێكردووە)، بۆیە بە
صەفا دەستی پێكردو سەركەوت بە سەریدا هەتا
چووە سەرەوەو كەعبەی بینی و ڕووی كردە ڕووگە (قیبلە)و خوای گەورەی بە تاك ڕاگرت و بە
گەورەی داناو فەرمووی: ((لآ إلهَ إلاّ اللهَ
وَحدَهُ لا شَريكَ لَه، لَهُ المُلكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهوَ عَلى كُلِّ شيءٍ قَدير،
لآ إلهَ إلاّ اللهُ وَحدَهُ، أنجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبدَهُ، وَهَزَمَ
الأحزابَ وَحْدَهُ)).
واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە
(الله) تاكی بێ هاوەڵەو هەموو موڵك و ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە،
هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە(الله) تاكە، بەڵێنی خۆی هێنایەدی و بەندەكەی خۆی
سەرخست و بە تەنیا هەموو كۆمەڵاو پارتەكانی شكاند.
پاشان لەم نێوانەدا پاڕایەوە، وە سێجار
وەك ئەمەی فەرموو)... فەرموودەكە....وە تیایدا هاتووە كە (چی لەسەر صەفا كرد ئاواشی
لەسەر مەڕوە كرد.....). مسلم 2/888 برقم(1218).