سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

لە كاتی ڕۆیشتن دا بەرەو مزگەوت

أغسطس 23, 2022

 ((اللَّهُمَّ اجعَلْ في قَلبـي نُوراً. وَفي لِساني نوراً، وَفي سَمعي نُوراً، وَفي بَصَري نوراً، وَمِنْ فَوقي نُوراً، وَمِنْ تَحتِي نُوراً، وَعَنْ يَميني نُوراً، وَعَنْ شِمالي نُوراً، وَمِنْ أمامي نوراً، وَمِنْ خَلفي نوراً، وَاجعَل في نَفسي نوراً، وأعظِمْ لي نوراً، وَعَظِّم لي نوراً، واجعَلْ لي نوراً، وَاجعَلني نوراً، اللَّهُمَّ أعطِني نوراً، وَاجعَلْ في عَصَبِي نُوراً، وَفي لَحمِي نُوراً، وفي دَمي نوراً، وفي شَعرِي نوراً، وفي بَشَرِي نوراً )). هةموو ئةم خالآنة هاتووة لة البخاري 11/116 رقم 6316 ومسلم 1/526 ، 529،530 برقم 763.

 (( وَزِدْني نُوراً، وَزِدني نُوراً، وَزِدْني نُوراً )). أخرجه البخاري في الادب المفرد برقم 695. ص 258 وصَحَّحَ إسنادَهُ الألباني

في صحيح الأدب المفرد برقم 536.

  (( وَهَبْ لي نوراً عَلى نور)). ابن حجر هێناویەتی لە(فتح الباری) دا و داویەتە پاڵا ابن أبي عاصم لة(كتاب الدعاء). بڕوانە(الفتح 11/118). وە فەرموویەتی: لە كۆی جیاوازی ڕیوایەتەكانەوە بیست و پێنج خاڵا هاتووە.

 واتە: خوایە لەدڵمدا ڕووناكی و نور بەرپا بكە (نوری ڕاستەقینە لە ڕۆژی دواییدا-یان-ڕووناكی زانست و هیدایەت)، وە لە زوبانم‌و بیستن‌و بینین‌و سەرەوە‌و خوارەوەم ‌و ڕاست‌و چەپم‌و پێشەوە‌و پاشەوەم‌و لە دەرونمدا، وە نورم بۆ گەورەو (زۆر و پڕ بەرەكەت) بكەیت‌و نورم تیا گەورە بكەیت‌و نورم بۆ بكەیت‌و بمكەیتە نور، خوایە نورم پێ‌ ببەخشی‌و لە دەمارمدا نورم بدەیتێ‌، وە لە گۆشت‌و خوێن‌و موو پێستمدا، وەنورم بۆ زیاد بكە - سێ‌ جار – وە نور لەسەر نورم پێ‌ ببەخشە.

 یان بە كورتی بڵێ‌:

((اللَّهُمَّ اجعَلْ في قَلبـي نُوراً، وَفي لِساني نوراً، وَاجعَلْ في سَمعي نُوراً، وَاجعَلْ في بَصَري نوراً، وَاجعَلْ مِنْ خَلفي نُوراً، وَمنْ أمامي نُوراً، وَاجعَلْ مِنْ فوقِي نوراً، ومِنْ تَحتي نوراً، اللَّهُمَّ أعطِني نوراً)). رواه مسلم 6/51 وابن خزيمة في صحيحه(448).

واتە: خوایە نور(نوری ڕاستەقینە لە ڕۆژی دواییدا-یان-ڕووناكی زانست و هیدایەت)بخەیتە دڵا و زوبان و بیستن و بینین وپاش و پێش و سەرو خوارەوەم. سا خوایە نورم پێ‌ ببەخشە.

 تێبینی: الطیبی دەفەرموێت: (داواكردنی نورو ڕۆشناییە بۆ هەموو ئەندامەكانی لاشە ئەندام بە ئەندام بە مانای ئەوەی ئەو ئەندامانە بە نوری مەعریفەت و گوێڕایەڵی بڕازێتەوەو لە غەیری ئەو دوانەش بە دوور بێت، چونكە شەیتانەكان لە هەر شەش لاكەوە دەورەی مرۆڤ دەدەن بە وەسوەسە دروست كردن، جا ڕزگار بوون لێیان بە ڕوناكی و نورە بۆ ئەو لایانە). تحفة الأحوذي (9/262) وفتح الباري لابن حجر(18/78).


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©