1- ((اللَّهُمَّ اسقِنا غَيثاً مُغِيثاً مَريئاً مَريعاً. نافِعاً غَيرَ ضارٍّ، عاجِلاً غيرَ آجِلٍ)). أبوداود 1/303 وصحَّحه الألباني في صحيح أبوداود 1/216.
واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە بارانێكی
پڕ لە كۆمەكی و یارمەتی ئاسانی چاك (خاڵی لە ڕوخان و ڕوخاندن)، سەوزكەری گژوگیاو بە
سوودی بێ زیان، بەم زووانەو دوای مەخە بۆمان.
واتە: خوایە بارانمان بۆ ببارێنەو فریامان
بكەوە،......
واتە: خوایە بەندەكانت تێرئاو بكە، هەروەها
گیانلەبارانیش، وە بەزەیی خۆت بڵاوبكەرەوەو شارە مردووەكەت زیندوو بكەرەوە.
واتە: هەموو حەمدو سوپاسێك بۆ (الله) پەروەردگاری جیهانیانە، بە ڕەحم و بەبەزەییی، پادشاو خاوەنی ڕۆژی دوایی، هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (الله)، ویستی لە هەر شتێك هەبێت ئەنجامی دەدات، خوایە تۆ (الله)یت هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە تۆی دەوڵەمەند، ئێمە هەژارین، خوایە بارانمان بەسەردا ببارێنەو ئەوەی دەیبارێنی بۆمان بكە بە مایەی هێزو بۆمان درێژ بكەرەوە تا كاتێكی درێژخایەن (تا ئەو كاتەی پێویستمان پێی نامێنێت).
ئەمە یەكێكە لەو پاڕانەوانەی پێغەمبەری
خوا(صلى الله عليه وسلم) لە دوای وتاری نوێژە بارانەدا كردویەتی و پۆشاكەكەی بەری هەڵگێڕاوەتەوە،
پاشان نوێژەكەی كردووە، پاشان باران دایكردووەو ئەویش پێكەنیوەو فەرمویەتی:
(أَشْهَدُ أَنَّ اللهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، وَأَنِّي عَبْدُ اللهِ
وَرَسُولُهُ). أخرجه أبوداود(1173)، وحسَّنه الألباني
في صحيح أبي داود(1064)، وصحيح الجامع(2310) والكلم الطيب(152).