سایتی زیکرەکان ماڵپەڕێک بۆ سەرجەم زیکرەکانی ڕۆژانەو شەوانە لە قورئان و سوننەتدا بە نوسین و دەنگ

چوونە سەرئاو

أغسطس 23, 2022

 لە پێش چوونە ژورەوە بڵێ‌: (([بِسمِ اللهِ] اللَّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ مِنَ الخُبْـُثِ وَالخَبائِثِ)). أخرجه البخاري 1/45 برقم(142) ومسلم 1/283 برقم(375). (الخُبْث) بە سكونی سەر (با‌و)ەكەو بە ضەممەش دەخوێندرێتەوە. وە زیادەی (بِسمِ الله) لەو فەرموودەیەدا نییە بەڵكو أخرجها سعید بن منصور ، (انظر الفتح الباري 1/244)

واتە: (خۆم پەنا ئەدەم) بەناوی خوا، خوایە پەنات پێ‌ ئەگرم لە شەیطانە نێرەو مێیەكان.

وەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (پەردەی نێوان چاوی جنۆكەو داوێنی ئادەمیزاد ئەوەیە كە كاتێ‌ چووە سەرئاو بڵێ‌ (بِسم ِاللهِ). أخرجه أحمد و الترمذي وابن ماجه وصحَّحه الالباني في صحيح الجامع(5924) .

  ئیمامی النووی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (الخبْث) (بە مانای خراپە، وە وتراوە: بە مانای كوفر دێت، وتراویشە: شەیتانەكانەو (ۆالْخَبَائِث) سەرپێچی و تاوانەكانە، ابن اڵاعرابی وتویەتی: (الْخُبْث) لە ووتەی عەرەبدا بە مانای شتی خراپ دێت، ئەگەر لە قسەدا بێت ئەوە جوێنە، وە ئەگەر لە میللەت و ڕێبازەكاندا بێت ئەوە كوفرە، وە ئەگەر لە خواردندا بێت ئەوە حەرامە، وە ئەگەر لە خواردنەوەكاندا بێت ئەوە زیانبەخشەكانە. والله أعلم، وە ئەم ئەدەبە زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی سوننەتە ووتنی و جیاوازی نییە لە نێوان ئەوەی لە ناو بینادا بێت یان لە دەشت و چۆڵەوانی). شرح النووي على مسلم (2/93) وأنظر  تحفة الذاكرين بعدة الحصن الحصين للشوكاني (ص: 141).

 لە ڕیوایەتێكی تریدا: ((أَعُوُذُ بِاللهِ مِنَ الخُبْثِ وَالخَبائِثِ)). أخرجه أبوداود وابن ماجه وصحَّحه الألباني في السلسلة الصحيحة(1070) وصحيح الجامع(2263).

 تێبینی: شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەربارەی كاتی ووتنەكەی فەرمویەتی: (زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی مەبەست پێی ئەوەیە: كاتێ‌ ویستی بچێتە سەرئاوەكە(واتە لە دەرەوە) ئەمە دەڵێت). سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة 3/116. وە لە دەقی فەرمودەكەشدا هاتووە بە: (إذا أراد أن يدخل...) واتە ئەگەر ویستی بچێتە سەرئاو...واتە لە دەرەوە.

 وە هەروەها فەرمویەتی: (پاشان بزانە لە هیچ یەكێك لەم فەرمودانەو غەیری ئەمانەدا نەهاتووە كە دەنگ هەڵبڕێت بە وتنی ئەم زیكرە). تمام المنة 1/58.


زیکرەکە بە دەنگ

بەشداربە
مافی بڵاوكردنەوی بۆ هەموو كەسێكە... سەرپەرشتیارانی: سایتی زیکرەکان 2019 ©